سەنتەری شارەکان لەچاوەڕوانی دابەشکردنی نەوتدان
کوردستان 12:04 PM - 2026-01-07
راگەیاندنی نەوت و کانزاکانی سلێمانی
پرۆسەی دابەشکردنی نەوت
وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: نەوتی
پێویستمان بۆ دابەشکردن بەسەر سەنتەری شارەکاندا لەبەردەستدا نییە و چاوەڕێی
گەیشتنی بڕی پێویستین، وتیشی: بڕیارە حکومەتی عیراق بڕی 20 ملیۆن لیتر نەوت بۆ
پارێزگاکان بنێرێت و لەگەڵ گەیشتنیشیدا دەست بەدابەشكردنی دەکەین.
سەلام عومەر وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: تائێستا زیاتر لە 61 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتیانی ناوچە
شاخاوییەکانی دەرەوەی شار و پارێزگای هەڵەبجەدا دابەشکراوە، بەڵام نەوتی پێویستمان
بۆ دابەشکردن بەسەر سەنتەری شارەکاندا لەبەردەستدا نییە و چاوەڕێی گەیشتنی بڕی
پێویستین.
راشیگەیاند: دواکەوتنەکە هەر لە سلێمانی نییە، بەڵکو لە هەولێر و
دهۆکیش نەوت دابەشنەکراوە، هاوکات لە مانگی 12ی ساڵی رابردووەوە نووسراومان ئاڕاستەی
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردووە بۆ تەرخانکردنی نەوت بەسەر سەنتەری شارەکاندا،
بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵام نەدراوینەتەوە، هەرچەندە بڕیارە حکومەتی عیراق بڕی 20
ملیۆن لیتر نەوت بۆ پارێزگاکان بنێرێت و لەگەڵ گەیشتنیشیدا دەست بەدابەشكردنی
دەکەین.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر بەرمیلێک نەوت کە دەکاتە(200) لیتر، بە نرخی
104 هەزار دەدرێت بە هاووڵاتیان و لەمساڵدا پرۆسەی دابەشکردن لە ناوچەکانی دەرەوەی
سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەردەوام بووە و بەهۆیەوە 305 هەزار و 405
خێزان لەو ناوچانە سوودمەند بوون و 61 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

