92 دامەزراوە و كەسایەتی هۆشداری دەدەنە كەناڵی ئەلجەزیرە سەبارەت بە رۆژئاڤا
کوردستان 04:43 PM - 2026-01-08
RT Arabic
سوریا
لە نامەیەكدا (92) نووسەر و دەزگا و دامەزراوەی
میدیایی لە هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدەنە كەناڵی ئەلجەزیرە لە روماڵكردنی روداو
و هێرش و پەلامارەكانی سەر ئەشرەفیە و شێخ مەقسود لایەنگری نەكەن و هەستیاریی نەتەوەیی
و ئایینی نەكەن، بە سەرچاوەی قوڵكردنەوەی زیاتری شەڕ و ئاڵۆزییەكان.
رێكخراو و دامەزراوە و كەسایەتییەكان لە بەیاننامەكەیاندا
ئاماژە بەوە دەكەن، كە نیگەرانن سەبارەت بەو رێبازەی کە کەناڵی جەزیرە پەیڕەوی دەکات،
لە رووماڵکردنی رووداوەکانی ئێستای سوریا، بەتایبەتی لە بوارەکانی هەستیاری نەتەوەیی
و ئایینیدا، ئەوەش دوپاتدەكەنەوە، كە کەناڵەکە ماوەیەکی زۆرە، بەشدارە لە پێشکەشکردنی
چارەسەری میدیایی کە زۆرجار سنووری پیشەییبوون و بێلایەنی رۆژنامەوانی تێدەپەڕێت و
"راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ" لە
سووتەمەنیکردنی قسەی رقاوی بەشداری کردووە، تا ئەو ئاستەی کە دەتوانرێت وەک هاندانی
رەگەزی وەسف بکرێت، ئەم رێبازە بە روونی لە رووماڵکردنی رووداوەکانی پەیوەست بە پێکهاتەی
عەلەوی و دروزدا دەرکەوتووە و ئەمڕۆش بە شێوەیەکی ترسناک دووبارە دەبێتەوە لە مامەڵەکردن
لەگەڵ بارودۆخی کوردستانی سوریادا.
لە بەشێكی دیکەی بەیاننامەكە ئەوە هاتووە، كە گەلی
کورد لە سوریا، زیاتر لە پێنج دەیەیە، قوربانیی گەورەی داوە و بەردەوام خەباتی بۆ
ئازادی و کەرامەت و بنیاتنانی دەوڵەتێکی دادپەروەرانە کردووە، کە لەسەر بنەمای بنەماکانی
هاووڵاتییبوونی یەکسان و رێزگرتن لە فرەیی بێت، بەڵام ئەو رووماڵە میدیاییانەی کە
پشت بە هەڵبژاردن دەبەستن و زەمینەی مێژوویی و سیاسیی تێدا نییە و زمانی هاندەر یان
ترسناک دەخاتەڕوو، بەشدارە لە شێواندنی راستییەکان و تێکدانی چانسی سەقامگیری و
ئاشتی مەدەنی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

