فەرماندەی گشتیی هەسەدە: بۆ راگرتنی هێرشەكان كاردەكەین
کوردستان 08:39 PM - 2026-01-08
PUKMEDIA
مەزڵوم عەبدى فەرماندەی گشتیی هەسەدە
فەرماندەی گشتیی
هەسەدە، لەبارەی هێرشەكانی سەر گەڕەكە كوردنیشنەكانی حەلەب پەیامێكی بڵاوكردەوە و
رایگەیاند: ئێمە لەكاتێكدا لەپاڵ خەڵكەكەمان لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەوەستین،
ماوەی چەند رۆژێكیشە لەگەڵ هەموو لایەنەكان بۆ راگرتنی هێرشەكان كاردەكەین.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی
گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، لەبارەی هێرشەكانی سەر گەڕەكە كوردنیشنەكانی
حەلەب پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: بەردەوامبوونی نەهجی شەڕ و زمانی جەنگ بۆ
سەپاندنی چارەسەری تاكلایەنە، قبوڵكراو نییە و پێشتریش بووەتە كۆمەڵكوژی كە گەیشتووەتە
ئاستی تاوانی جەنگ لە ساحلی سوریا و سوەیدا.
روونیشیکردەوە: بڵاوكردنەوەی تانك و تۆپ لە گەڕەكەكانی شاری حەلەب
و بۆردومانكردنی هاووڵاتییانی مەدەنی و كۆچپێكردنیان و هەوڵی چوونە ناو گەڕەكە
كوردییەكان لەكاتی پڕۆسەی دانوستان، دەرفەتی گەیشتن بە لێكتێگەیشتن لەبار دەبات و
دۆخێك دەڕەخسێنێت بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیی مەترسیدار، هاووڵاتییە گیرخواردووەكانیش لەو
دوو گەڕەكە دەخاتە بەردەم مەترسی كۆمەڵكوژی.
ئاماژەیبەوەشدا: ئێمە لەكاتێكدا لەپاڵ خەڵكەكەمان لە شێخ
مەقسود و ئەشرەفییە دەوەستین، ماوەی چەند رۆژێكیشە لەگەڵ هەموو لایەنەكان كاردەكەین
بۆ راگرتنی هێرشەكان.
ئەوەشى خستەڕوو: سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای
چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

