هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ: لەحەلەب شەڕ بەردەوامە
کوردستان 05:17 PM - 2026-01-10
المرصد السوري لحقوق الانسان
نەخۆشخانەی شەهید خالد فەجر
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە بەیاننامەیەکدا، بانگەشەکانی
وەزارەتی بەرگری حکومەتی کاتی سوریای رەتکردەوە، کە باس لە وەستانی هێرشەکان لەسەر
گەڕەکی شێخ مەقسوود و بوونی هێزەکانیان لە ناو نەخۆشخانەی شەهید خالد فەجر دەکەن.
لەبەیاننامەیەکدا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە شێخ مەقسوود سەرجەم
ئەو بانگەشانەی رەتکردەوە، کە باس لەوەستانی هێرشەکان بۆسەر گەڕەکی شێخ مەقسود
دەکەن و رایگەیاند: ئەو بانگەشانە هیچ بنەمایەکی راستییان نییە.
راشیگەیاندووە: هێرشە بۆردومانییەکان بۆ تۆپ و درۆن تا ئەم ساتە بەردەوامن،
بەجۆرێک نەخۆشخانەکە بریندارانی ژن و منداڵان و بەساڵاچووانی تیدایە و هیچ
نیشانەیەکی سەربازیشییان پێوە دیارنییە.
هاوکات، هێزەکانی ئاسایش داوایان رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە سەردانی
نەخۆشخانەکە بکەن و بە شێوەی مەیدانی راستییەکان ببینن، هەروەها هۆشداریشیدا، کە
دروستکردنی ئەم بانگەشانە بۆ ئەنجامدانی تاوان لە دژی هاوڵاتییان و بەئامانجگرتنی نەخۆشخانەکە.
لەبەرامبەریشدا، ئەنجومەنی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبی سوریا ئەمڕۆ
شەممە 10ی1ی2026، رایگەیاند: سەرجەم ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لەناو گەڕەکی شێخ مەقسوود
لەسەعات 1:00ی دوانیوەڕۆوە رادەوەستێت و ئەو چەکدارە کوردانەی کە لەناو نەخۆشخانەی
یاسین بوون چەکەکانیان لێدەسێندرێت و دەگوێزرێنەوە شاری تەبەقە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 6ی1ی2026، چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا
جارێکی دیکە بەشی باکووری گەڕەکی شێخ مەقسود و بەنی زەیدی سەر بە پارێزگای
حەلەبیان تۆپباران کرد کە لەژێر دەستی کورددایە و هاوکات چەند ناوچەیەکی تریشی
تۆپباران کرد و بەهۆیەوە چەندین کەس شەهید و برینداربوون و تا ئیستاش شەڕ بەردەوامی
هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

