وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
کوردستان 08:27 PM - 2026-01-10
نوسینگەى راگەیاندنى وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان
حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وەزیری رۆشنبیری و لاوان سوپاسنامەی وەزارەت پێشکەش
بە ژمارەیەک ئەدیب و رۆشنبیر و نووسەر کرد و ئامادەی رێوڕەسمی ناساندنی رۆمانی "ڕەشەڕێحانە" بوو.
حەمەی حەمەسەعید،
وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە هەڵەبجە سوپاسنامەی وەزارەتی
بەخشی بە ژمارەیەک رۆشنبیر، ئەدیب، نووسەر و وەرگێڕی سنووری پارێزگای هەڵەبجە.
وەزیری رۆشنبیری
و لاوان وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی بۆ کەسایەتی و قەڵەمەکانی سنووری پارێزگای
هەڵەبجە، جەختیکردەوە، رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران رۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان گێڕاوە
لە پێشخستنی کۆمەڵی کوردەواری و بە خزمەتەکانیان توانیویانە کتێبخانەی کوردی و کایەی
رۆشنبیری کوردی دەوڵەمەندتر بکەن.
وەزارەتی رۆشنبیری
و لاوان وەک دەربڕینی پێزانینی بۆ رۆڵی پێشەنگانەی نووسەر و ئەدیب و وەرگێڕ و هونەرمەندان
لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان خەڵات و سوپاسنامەی رێزلێنانی پێشکەش بە قەڵەمە
دیارەکانی کایەی رۆشنبیری و هونەرمەندانی داهێنەر کردووە.
هەر لە چوارچێوەی
چالاکییەکانیدا، ئەمڕۆ وەزیری رۆشنبیری و لاوان ئامادەی رێوڕەسمی ناساندنی رۆمانی
"ڕەشەڕێحانە" بوو، کە رەزا بەهمەنی نووسیویەتی و سەرکاو فەیرۆز کردوویەتی
بە کوردی و د. ماجد خەلیل لە یانەی سیاوچەمانە خوێندنەوەی بۆ کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

