هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بەرامبەر جینۆسایدی گەنجان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات
کوردستان 10:18 PM - 2026-01-10
UN NEWS
سوریا
لە چوارچێوەی
زنجیرە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، میلیشیاکانی سەر بە دیمەشق بە شێوەیەکی دڕندانە
گەنجانی گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەلەب لە باوەشی خێزانەکانیان ڕادەکێشن و پاش ڕفاندنیان،
وەک شەڕکەر نیشانی میدیاکانیان دەدەن، ئاسایشی ناوخۆی حەلەبیش ئەم کارە وەک
"جینۆسایدێکی ڕێکخراو" و پێشێلکارییەکی مەترسیداری یاسا نێودەوڵەتییەکان
ناوزەند دەکات و داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات.
هێزەکانی ئاسایشی
ناوخۆی حەلەب رایگەیاند: لە چوارچێوەی تاوانەکانی کۆمەڵکوژیی سیستماتیک، کە میلیشیا
و گروپە چەکدارەکانی حکومەتی دیمەشق ئەنجامی دەدەن، ئەم میلیشیایانە هەستان بە ڕفاندنی
دەیان گەنجی مەدەنی دوای ئەوەی بە زۆرەملێ لە خێزانەکانیان جیایان کردنەوە، لە کاتی
چوونەدەریان لە گەڕەکی شێخ مەقسوود، پاشان لە ڕێگەی میدیاکانەوە نمایشیان کردن و بە
درۆ، وەک شەڕکەری ناو ڕیزەکانی هێزەکانمان ناساندنیان.
ڕوونیکردەوە: ئەم
ڕەفتارە تاوانکارییە ئاشکرایە، تەنها گوزارشت لە ڕێبازێکی داڕێژراو دەکات بۆ شێواندنی
ڕاستییەکان، ڕفاندنی مەدەنییەکان و بەکارهێنانیان، وەک ئامرازی پڕوپاگەندە بۆ داپۆشینی
تاوانەکانی ئاوارەکردن، بۆردومان و ترساندن، ئەمەش دووبارەکردنەوەی دەقاودەقی هەمان
ئەو تاوانانەیە، کە ئەم گروپانە پێشتر لە کەناراو (الساحل) و سوەیدا ئەنجامیان
دابوو.
ئاماژەیبەوەدا:
ئێمە جەختدەکەینەوە، کە ڕفێنراوەکان بە تەواوی مەدەنین، حکومەتی دیمەشق و گروپە چەکدارەکانی
بە بەرپرسیاری تەواوی ژیان و سەلامەتییان دەزانین.
ئەوەشى خستەڕوو:
داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین، کە بەرپرسیارێتییە یاسایی و ئەخلاقییەکانی خۆی
لە ئەستۆ بگرێت، لێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێ لەم پێشێلکارییانە بکات و بە ئاشکرا سەرکۆنەیان
بکات، هەروەها ئەنجامدەرانیان، وەک تاوانباری جەنگ ڕووبەڕووی لێپرسینەوە بکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

