خانمی یەكەمی عیراق: جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی قووڵی نێودەوڵەتییە
کوردستان 11:00 PM - 2026-01-10
PUKMEDIA
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی
یەكەمی عیراق رایگەیاند، جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی نێودەوڵەتییە
و "ئاشتی" بووەتە
كاڵایەكی سیاسی و قوربانیی یەكەمی ئەو گەمەیەش، تەنها خەڵكی مەدەنین، بە راشكاویش
رەخنە لە سەردانەكەی ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ دیمەشق
دەگرێت و دەپرسێت، چۆن دەكرێت بەڵێنی ئاوەدانكردنەوە بدرێت؟ بەبێ ئەوەی یەك وشە
دەربارەی ئەو خەڵكە مەدەنیانە بوترێت، كە رۆژانە لە حەلەب دەكوژرێن؟
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
خانمی یەكەمی عیراق، لە وتارێكیدا كە پێگەی CNN ى عەرەبی بڵاویكردووەتەوە و وەك داكۆكیكاری مافەكانی مرۆڤ ناویبردووە،
رایگەیاند: جیهان گیرۆدەی راستییەكی تاڵە لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا ئەویش ئەوەیە
"ئاشتی" بووەتە كاڵایەكی سیاسی و قوربانیی یەكەمی ئەو گەمەیەش، تەنها
خەڵكی مەدەنین.
خانمی یەكەم لە وتارەكەیدا ئەوەش
رووندەکاتەوە: لە كاتی سەردانەكەیدا بۆ قوبرس، لە چركەساتێكی پڕ هەست و سۆزدا و
لەكاتی چڕینی سرودی ئازادیدا، فرمێسك لە چاوەكانی قەتیس بوون، چونكە سرودەكە باس
یەكڕیزی و هیوا بۆ دوورگەی قوبرس دەكات، كە نیو سەدەیە بەدەست دابەشكارییەوە
دەناڵێنێت، هەروەها لە كاتێكدا لە شوێنێك پیرۆزبایی ئاشتی دەكرێت، لە شوێنێكی دیکەى
وەك حەلەب لە سوریا، خەڵكی كوردی مەدەنی و كەمینەكان لەژێر بۆردومان و گەمارۆدا
بەربەرەكانێ لەگەڵ مەرگ دەكەن.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە
راشكاوی رەخنەی لە سەردانەكەی ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ
دیمەشق دەگرێت و دەپرسێت، چۆن دەكرێت بەڵێنی ئاوەدانكردنەوە بدرێت؟ بەبێ ئەوەی یەك
وشە دەربارەی ئەو خەڵكە مەدەنیانە بوترێت، كە رۆژانە لە حەلەب دەكوژرێن؟ ئەوەش
دەخاتەڕوو: لە كاتێكدا پیشەسازیی سەربازیی جیهانی خەریكی پەرەپێدانی ئامێرەكانی
لەناوبردن و وێرانكارییە، ناتوانرێت باس لە بنیاتنانەوەی كۆمەڵگە بكرێت.
خانمی یەكەمى عیراق، لە بەشێكی دیکەی
وتارەكەیدا تیشكی خستوەتەسەر جیاكاریی لە گرنگیدان بە قەیرانەكان و دەڵێت: لە
كاتێكدا هەموو چاوەكان لەسەر ئۆكراین و غەززەن، كارەساتەكانی سودان و یەمەن، كە
تیایدا ملیۆنان كەس بوونەتە قوربانی، فەرامۆش كراون، ئەوەش دووڕووییە لە
پێوانەكان، ئەو دەوڵەتانەش كە ئاڵای ئاشتییان هەڵگرتووە، هەر خۆیان چەك دەفرۆشن و
لە شەڕە بەوەكالەتەكاندا قازانج دەكەن.
جەختیش دەکاتەوە، بە گۆڕینی
دەسەڵات لە سوریا كۆتایی بە شەڕ نەهاتووە و رۆژانە راپۆرتەكان باس لە پێشێلكاریی
بەردەوام بەرانبەر كەمینەكان دەكەن و هێشتا خوێنی بێتاوانەكان دەڕژێت، کە ئەوەش
دەرخەری ئەوەیە ئاشتی تەنها وەهمێكە، چونكە كردار و لێپرسینەوەی جدی لەگەڵدا نییە.
لە كۆتایی وتارەكەیدا خاتوو
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق بانگەواز دەکات، کە ئاشتی نابێت تەنها
دروشمێكی جوان یان دەقێكی ناو سرودەكان بێت، تا ئەو كاتەش قسە نەبێتە كردار،
هیواكان بە بەدینەهاتوویی دەمێننەوە و خەڵكی بێتاوان باجی ساردوسڕی و بێدەنگیی
كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

