یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی دوای راپه‌ڕین یادی دامەزراندنى ده‌كاته‌وه
کوردستان 09:17 AM - 2026-01-12
PUKMEDIA
رۆژنامەی کوردستانی نوێ
ئەمڕۆ 12ی1ی2026، كوردستانی نوێ مۆمی 34 هه‌مین ساڵه‌ی ته‌مه‌نی داده‌گیرسێنێت، كه زیاتر له سێ ده‌یه‌ی بێ‌وچان له كاری رۆژنامه‌وانی سه‌نگینی و هاوسه‌نگی و راستگۆی له پێشینه‌ی كاره‌كانی بووه‌و یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی دوای راپه‌ڕینه.
ئەمڕۆ كوردستانی نوێ له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی ژماره نۆ هه‌زار و 932 خۆیدا مۆمی 34 ساڵه‌ی داده‌گیرسێنێت و له داگیرساندنی یه‌كه‌م مۆمی ته‌مه‌نیشیه‌وه كه ژماره سفر بوو له رۆژی 12ی1ی1992، هه‌میشه ده‌ستپێكی رۆژنامه‌كه وته‌یه‌كی گرنگی سه‌رۆك مام جه‌لال بووه.
كوردستانی نوێ له‌ساڵی 1992 دوای بروسكه‌یه‌كی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بڕیاری جێبه‌جێكردنی دراو رۆژی 12ی1ی1992 ژماره سفری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ خرایه ژێرچاپ و بڵاوكرایه‌وه كه لێی نووسرابوو (كوردستانی نوێ، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ریده‌كات)، هەروەها یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردیشه كه داوای مۆڵه‌تی ره‌سمی له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كـــرد، مۆڵه‌تی ژماره یه‌كی پێدرا.
یه‌كه‌م سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كه ئه‌رسه‌لان بایز بووه و دوای ئه‌ویش لە ماوەی جیاجیادا هەریەک لە (فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر و فریاد ره‌واندزی و مه‌حمود مه‌لا عیزه‌ت و كاوه محه‌مه‌د و ستران عه‌بدوڵڵا و محه‌مه‌د كه‌ریم و د.عەدالەت عەبدوڵڵا) سەرنووسەری رۆژنامەکە بوون ،ئێستاش د.کاروان عەلی سەرنووسەرە.
ژمارە سفری رۆژنامەی کوردستانی نوێ
كوردستانی نوێ ده‌رهاوێشته‌ی رێككه‌وتێكی سروشتی بێ هۆكار و بنه‌ما نه‌بوو، له نامیلكه‌و گۆڤاره‌كانی شاخه‌وه له‌ده‌م ئامێره سه‌ره‌تاییه‌كانی چاپ و رۆنیۆوه، له ستافه رووناكبیره‌كانی راگه‌یاندنی (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان )ه‌وه خه‌مڵی و 34 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌م پیتی كوردی دوای راپەڕین له‌سه‌ر چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی بێگه‌رد، به‌رچاو روون، گه‌شبین چاپكرا.
وه‌ك یه‌كه‌م زه‌نگی ده‌نگی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، سه‌وڵی قه‌ڵه‌م له ده‌ریای ئازادی‌دا و له ژێر ناوی ( كوردستانی نوێ ) دا وه‌ك رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه، بۆ یه‌كه‌مجار شه‌ره‌فی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی له ئێخه‌ی خۆیدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

