بەڕێوەبەری خۆراک: کێشەی راگرتنی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان چارەسەرکرا
کوردستان 11:00 AM - 2026-01-14
PUKMEDIA
بەشەخۆراکی مانگانە
گرفتی نێوان وەزارەتی بازرگانی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی عیراق سەبارەت بەڕاگرتنی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان چارەسەرکرا،
بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانیش دەڵێت: لەچەند رۆژی داهاتوودا دەست بەدابەشکردنی
بەشەخۆراکی هاووڵاتیان دەکەینەوە.
کامەران فەتاح بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: کەمێک
پێش ئێستا بەغدادەوە پەیوەندیمان پێوەکرا، کە دەستبکەین بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی
مانگی هەشت بە گۆڕانکاریی مانگی 12 و لەچەند رۆژی داهاتوودا دەستپێدەکەین.
راشیگەیاند: دەتوانین بڵێین گرفتی نێوان وەزارەتی بازرگانی هەرێم و
وەزارەتی بازرگانی عیراق چارەسەرکراوە کە هۆکاری راگرتنی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان
بوو، هەربۆیە بە زووترین کات دەستدەکەین بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی هەشتی
ساڵی رابردوو.
بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: دابەشکردنەکە دەکەوێتە
ناوەڕاست یان کۆتایی هەفتەی داهاتوو، بەوپێیەی دوو بۆ سێ رۆژمان پێویستە تا پارە و خۆراکەکان دەگات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA بەهۆی ئەوەی هەرێم پارەی بەشەخۆراکی هاووڵاتیانی
لەساڵی 2003وە تا ساڵی 2022 بۆ بەغداد نەناردبوو، کە بڕەکەی زیاتر لە 117 ملیار
دینارە، بەغداد بەشەخۆراکی هەرێمی راگرت.
هاوکات، بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان کە خۆی لە (ئارد، برنج، زەیت،
نیسک، فاسۆلیا، نۆک، لەتکە نۆک، دۆشاو، شەکر) دەبینێتەوە، مانگانە بەسەر
هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت، بەڵام بە تێکڕای ساڵەکە چەند مانگێک دابەشناکرێت و
ئەمەش کاریگەری لەسەر جێگیرکردنی نرخی خۆراک لەبازاڕەکاندا هەیە و بەدابەشنەکردنی
بەشەخۆراک نرخەکان لەبازاڕدا بەرز دەبنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

