بەراورد بە ساڵى رابردوو نرخى زێڕ دوو هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە
کوردستان 12:08 PM - 2026-01-14
Live Science
زێڕ
نرخى هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانى جیهاندا
بەراورد بە ساڵى رابردوو نزیکەى دوو هەزار دۆلار بەرزبوەتەوە و شارەزایان هۆکارى
ئەم ریکۆرد شکاندنەى نرخى زێڕیش دەگەڕێننەوە بۆ بونى جەنگ و گرژیەکانى جیهان، کەمبوونەوەى رێژەى سودى بانکى و کڕینى زۆرى زێڕ لە لایەن
دەوڵەتانەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ى1ى2026 هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە
بڕى چوار هەزار و 632 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، ئەمە لەکاتێکدایە ساڵێک پێش ئێستا نرخى ئۆنسەیەک زێڕ بە بڕى
دوو هەزار و 671 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا، واتا نرخى زێڕ بەراورد بە ساڵێک
لەمەوبەر، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەى دوو هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخى زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆدا:
زێڕی عەیار 18 به 824 هەزار دینار
زێڕی عەیار 21 به 962 هەزار دینار
زێڕی عەیار 22 به 1 ملیۆن دینار
زێڕی عەیار 24 به ملیۆنێک و 99 هەزار دینار
ساڵێک لەمەوبەر نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:
زێڕی عەیارە 18 بە 491
هەزار دینار
زێڕی عەیارە 21 بە 572
هەزار دینار
زێڕی عەیارە 22 بە 599
هەزار دینار
زێڕی عەیارە 24 بە 655
هەزار دینار
شارەزایان دەڵێن، جەنگ،
گرژى و شەڕەکانى لە ئێستاى جیهاندا کە هەیە، هەروەها کەمبوونەوەى رێژەى سودى بانکى
و کڕینى زۆرى زێڕ لە لایەن دەوڵەتانەوە، سێ هۆکارى سەرەکین لە شکاندنى ئەو ریکۆردە
مێژووییەى نرخى زێڕ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

