هاوخەمییەکان بۆ کۆچى دوایى رۆژنامەنووس خەڵات عومەر
کوردستان 09:44 AM - 2026-01-17
خەڵات عومەر
خەڵات عومەر
نوسەر و رۆژنامەنووسى کوردستان "خەڵات عومەر" کوڕی نوسەر و شانۆکار و هونەرمەند
مامۆستا عومەر عەلی ئەمین، برای "شەهید
ئاوات" و هونەرمەندی شانۆکار خاتوو گەزیزە، کۆچی دوایی کرد، بەو هۆیەشەوە چەندین پرسەنامە و هاوخەمی ئاڕاستەی کەسوکار و هاوڕێ و هاوپیشەکانى کرا.
دەقى پرسەنامەى قوباد تاڵەبانی:
بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو خەڵات عومەر
زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی (خەڵات عومەر)م بیست.
کۆچکردوو نوسەر و توێژەرێکی بەئەزموون و رۆژنامەنوسێکی رۆشنفکر و بەئەمەکی کوردستان بوو، کۆچکردنی جێگەی داخی هەمووانە.
بۆ ئەم کۆچە، هاوبەشی خەمی خانەوادە و خاتوو گەزیزە عومەر و هونەرمەندان و ئازیزانی کۆچکردووم و پرسە و سەرەخۆشیان لێ ئەکەم.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا اليه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
دەقى پرسەنامەى شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:
مەرگی ناوادەی نوسەر و رۆشنبیری گەورە خەڵات عومەر خەسارەتێکی گەورەیە بۆ نەتەوەکەمان.
بە دڵێکی پڕ لەخەمەوە پرسە و سەرەخۆشیم ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و نوسەران و رۆشنبیرانی کوردستان ئەکەم.
کۆچکردوو رەخنەگر و نوسەرێکی بیرمەند و تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرێکی گەورە بوو .
لە دڵی ئێمەشدا جێگەیەکی تایبەتی هەبوو . خوالێخۆشبوو لەسەرەتای دامەزراندنی ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی خاکەوە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر بوو.
رۆحی شاد و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
دەقى پرسەنامەى سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان:
خەڵات عومەر عەلی ئەمین کۆچی دوایی کرد
بە خەمو پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ئەندامی
کارای لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و رۆژنامەنووسی ناسراو و نوسەر
و گۆشەنوسی ساڵانی نەوەدەکان و ساڵانی پێشوو خەڵات عومەر رادەگەیەنین..
نوسەرێکی ناودار و شیکەرەوەیەکی رۆژنامەی
کوردستانی نوێ و بەڕێوەبەری پێشووتری رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان بوو.
خەڵات نەوەی بنەماڵەیەکی ھونەرمەند و تێکۆشەری
شاری سلێمانی بوو، کوڕی ھونەرمەندی ناودار عومەری علی امین و برای خاتوو گەزیزە
عومەر بوو ، لێرەوە سەرەخۆشی لە سەرجەم رۆژنامەنووسان و نوسەران و بنەماڵە و خێزان و کەسوکار و
دۆست و هاوڕێیانی دەکەین..
انا للە وانا الیە راجعون
لقی سلێمانی
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
17/1/2026
دەقى پرسەنامەى یەکێتی نووسەرانی کورد - لقی سلێمانی:
پرسەو سەرەخۆشی .. (کۆچێکی سپی و بێدەنگ)
دڵگرانین بە کۆچی ناوەختەی نووسەری بەهەڵوێست و هاوڕێی ئازیزمان (خەڵات عومەر) و هاوبەشی ئەم خەمە سەختەی بنەماڵە بەڕێزەکەیانین .. گیانی بێگەردی هاوڕێمان ئارام و سەبووری بۆ ئازیزان ..
هەموو عەسرێك چاوەڕێی سەردانیی تۆ بووین
تا کەمی خەمی خۆمان و خۆت و خەڵکی
بدەین بەدم دوو نەفەسی جگەرەیەکی لەخۆمان بێزارترەوە ..
بنوو هاوڕێ .. ئەم ژیانە هیچێکی وای تیانەمەوە
نەماندی بێ و شایستە بێ بەوەی زیاتر چاوەڕێی کەین !
یەکێتیی نووسەرانی کورد - لقی سلێمانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

