عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
کوردستان 08:10 PM - 2026-01-17
PUKMEDIA
عیماد ئەحمەد
عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی دەستپێکردنی
پەخشی کەناڵ " 8"ەوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک و
ئەندامانی بەڕێوەبردنی بۆردی کەناڵ " 8" و میدیاکارانى کەناڵە کرد و
رایگەیاند: سەرەڕای تەمەنی کورتی کەناڵ " 8"، بە
رووماڵی سەنگین و گوتاری بەرپرسانە و رەچاوکردنی بەرزترین ئاستی ئیتیک و ئاکاریی پیشەیی
سەلماندوتانە، کە ئەزموونێکی نوێ و بۆشاییەکی گەورەتان لە کایەی راگەیاندنی نیشتمانیی
پڕکردۆتەوە، بە تایبەت لە پرسە نیشتمانیی و نەتەوەییەکان بە ئاڕاستەیەکی سەنگین و
نەگۆڕ مایک و زوومی کەناڵەکەتان لە هەموو شوێنێک ئامادەبووە.
دەقى پەیامەکە:
بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی بەڕێوەبردنی بۆردی کەناڵ 8
دووەمین
ساڵیادی پەخشی کەناڵ 8 ، بە دەرفەتێکی گرنگ دەزانین بەناوی مەکتەبی ڕاگەیاندن
و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە ، پیرۆزبایی لە ئێوەو تەواوی میدیاکارانی
کەناڵەکەتان بکەین و هیوای هەمیشە سەرکەوتن
و گەشە و پێشکەوتنتان بۆ بخوازین.
سەرەڕای تەمەنی کورتی کەناڵ8، بە ڕووماڵی سەنگین
و گوتاری بەرپرسانە و ڕەچاوکردنی بەرزترین ئاستی ئیتیک و ئاکاریی پیشەیی سەلماندوتانە
کە ئەزموونێکی نوێ و بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی ڕاگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە،
بە تایبەت لە پرسە نیشتمانیی و نەتەوەییەکان بە ئاڕاستەیەکی سەنگین و نەگۆڕ مایک و
زوومی کەناڵەکەتان لە هەموو شوێنێک ئامادەبووە.
ئێمە
لە مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی، وێڕای پشتیوانی بێ چەند و چوونی ئازادی و ڕەخساندنی
کەشێکی ئارام بۆ کاری میدیایی، پاڵپشتی بەردەوامی کەناڵ 8 دەبین و لە کاروانی گەیاندنی
پەیامی ڕاست و دروست هاوڕێ و ڕێبواری هەمان کاروان دەبین.
جارێکی
تریش پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین
عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی
مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

