ئیدارەی خۆسەر داوای چەک هەڵگرتن لە هاووڵاتیان دەکات
کوردستان 10:42 AM - 2026-01-18
PUKMEDIA
ئیدارەی خۆسەر
ئیدارەی خۆسەر داوا لە هاووڵاتیانی مەدەنی دەکات چەک هەڵبگرن و
پارێزگاری لە خۆیان بکەن، هاوکات حکومەتی سوریا بە پێشێلکردنی رێککەوتنەکان و
هێرشی بەردەوام تۆمەتبار دەکات و رایدەگەیەنێت: دیمەشق سوورە لەسەر بەردەوامیدان بە شەڕ و بژارەی سەربازی، لەبەر ئەوە، ئیدارەی خۆسەر داوا لە گەلەکەمان دەکەین بنەمای بەرگریی رەوا بکەنە بنچینە و شانبەشانی هێزە سەربازییەکانیان بوەستنەوە.
ئیدارەی خۆسەر ئەمڕۆ یەکشەممە 18-1-2026 لە
راگەیەندراوێکدا چەکهەڵگرتنی گشتی راگەیاند و حکومەتی دیمەشقی بە پێشێلکردنی رێککەوتنەکان
تۆمەتبار کردو راشیگەیاند کە هێرش لە چەندین بەرەوە دەکرێتە سەر هاووڵاتیان،
هاوکات داواشی لێکردن چەک هەڵبگرن و رووبەڕووی شەڕی مان و نەمان ببنەوە.
ئەوەش دەڵێت: گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی
کاتیی دیمەشق رێککەوتنیان پێشێل کردووە و لە بەیانیی دوێنێوە تاوەکو ئێستا لە چەندین
بەرەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانمان، سەرەڕای هەوڵەکانمان بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی
ئاشتییانە و "نیشاندانی نیازپاکی" لەرێگەی کشانەوە لە هەندێک ناوچە،
"بەڵام دیمەشق سوورە لەسەر بەردەوامیدان بە شەڕ و بژارەی سەربازی، لەبەر ئەوە،
ئیدارەی خۆسەر داوا لە گەلەکەمان دەکەین بنەمای بەرگریی رەوا بکەنە بنچینە و شانبەشانی
هێزە سەربازییەکانیان بوەستنەوە، شارەکانیان بپارێزن و بەشداری لە شەڕی پاراستنی
شکۆمەندیدا بکەن.
ئەوەش دەڵێت: ئامانجی هێرشەکان لێدانە لەو برایەتییەی
کە بە خوێنی کوڕان و کچانی ئێمە بونیاد نراوە و دروستکردنی ئاژاوە و تووندوتیژییە
لەنێوان پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، بۆیە داواش لە هەموو چین و توێژەکانی
گەلەکەمان، بەتایبەتی گەنجان دەکەین، چەک هەڵبگرن و ئامادەبن بۆ رووبەڕووبوونەوەی
هەر هێرشێکی چاوەڕوانکراو لە ناوچەکانی جزیرە و کۆبانێ. پێویستە بزانین کە لەبەردەم
شەڕی مان و نەمانداین و بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان، تاکە بژاردە بەرگریی گەلە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

