هێرشەکانی سوریا مەترسی لەسەر کەمپەکانی هۆل و رۆژ دروستدەکات
کوردستان 01:31 PM - 2026-01-18
ئاژانسەکان
کەمپی هۆل
هاوسەرۆکی کاروباری ئاوارە و پەنابەرانی بەڕێوەبەرایەتیی
خۆسەر، مەترسی سەر کەمپەکانی هۆل و رۆژ ئاشكرا دەکات، کە خێزانی چەکدارانی داعشی
تێدایە و لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی سوریاوە هێرشیان کراوەتە سەر، بۆ
ئەوەش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەرپرسیار دەزانن، چونکە لە رووداوەکان بێدەنگن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18-1-2026 شێخموس ئەحمەد،
هاوسەرۆکی کاروباری ئاوارە و پەنابەرانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاندووە: بەهۆی
هێرشەکانی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی سوریاوە مەترسی لەسەر کەمپەکانی هۆل و رۆژ لە حەسەکە
و دێرکا حەمکۆ دروستبووە، کەئەو دوو کەمپە خێزانی چەکدارانی داعشی تێدایە.
وتیشی: پێشتر ئەو زیندانانەی خێزانەکانی داعشیان
تێدا بەند کراوە لەلایەن هەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانانەوە دەپارێزران، بەڵام
بەهۆی ئەو هێرشانەوە لەژێر مەترسیدان و دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە، کە هێزە ئەمریکییەکان
پاراستنی کەمپەکانیان گرتبێتە ئەستۆ، بەڵام هەر رووداوێکی نەخوازراو لە کەمپەکان
رووبدات هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەرپرسیارن، چونکە تاوەکو ئێستا بێدەنگن.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی هێرشەکانی چەکدارەکانی
تەحریر شام کە بەشێکی سەرەکین لە حکومەتی کاتیی سووریا، مەترسی لەسەر کەمپەکان و زیندانەکانی
چەکدارانی داعش دروست بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

