دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار هاوكاری به‌سه‌ر زیانلێكه‌وتوانی چه‌مچه‌ماڵ دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 09:50 AM - 2026-01-19
PUKMEDIA
عەتا محەمەد سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی1ی2026 قۆناغێكی دیكه‌ی دابه‌شكردنی هاوكاری زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی سنووری چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستپێده‌كات، كه نزیكه‌ی دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناری عیراقییه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه به‌هۆی لافاوه‌وه، شوێنه بازرگانییه‌كانیان زیانی به‌ركه‌وتووه هاوكاری بكرێن، هاوكات ته‌واوی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه زیان به ئۆتۆمبێله‌كانیان كه‌وتبوو، به‌ڵام دوای وه‌رگرتنی هاوكاری سكاڵایان هه‌بوو، ئه‌مڕۆ پێداچوونه‌وه بۆ سكاڵاكان ده‌كرێت و بڕی پاره‌ی پێویستی زیادكراو بۆ هاوكاری ئه‌و هاووڵاتییانه‌ش خه‌رجده‌كرێت.
له‌وباره‌یه‌وه، عه‌تا محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 285 دوكان و شوێنی بازرگانی هاوكاری ده‌كرێن و 112 ئۆتۆمبێل كه زیانیان به‌ركه‌وتبوو، هه‌روه‌ها 139 ئۆتۆمبێلی دیكه كه سكاڵایان هه‌بووه هاوكارییان پێده‌درێت، كه به‌كۆی گشتی ئه‌مڕۆ 536 كه‌یس هاوكاری وه‌رده‌گرن، سه‌باره‌ت به‌بڕی پاره‌كه‌ش، عه‌تا محه‌مه‌د رایگه‌یاند: به‌نزیكه‌ی دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناره.
روونیشیكرده‌وه: سبه‌ینێش هاوكاری به‌سه‌ر ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبونانه دابه‌شده‌كرێت، كه پێشتر تۆمار نه‌كرابوون، كه ژماره‌یان 386 شوێنی نیشته‌جێبوونه، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتر هاوكاری كرابوون، به‌ڵام هاوكارییه‌كانیان كه‌م بوون، ئه‌وانیش 430 حاڵه‌ته كه هاوكاریه‌كانیان بۆ زیاد كراوه و سبه‌ینێ هاوكاریه‌كانیان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه، رۆژی 22ی12ی2025 قۆناغی یه‌كه‌می دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان به‌سه‌ر خێزانه زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵدا ده‌ستپێكرد و له‌و قۆناغه‌دا هه‌زار و 302 خێزان كه زیان به ماڵ و خانووه‌كانیان گه‌یشتبوو، له رێگه‌ی چه‌كی بانكییه‌وه هاوكارییان وه‌رگرت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی سێشه‌ممه 9ی12ی2025 لافاو له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ روویدا و زیانێكی زۆری ماددی و گیانی لێكهوتهوه و به‌هۆیه‌وه سه‌دان ماڵ ئاو چووه ناو ماڵه‌كانیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

