سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ئاماری پێشێلكارییه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت
کوردستان 01:19 PM - 2026-01-19
سەندیکاى رۆژنامەنووسان
وێنەیەکى کۆنگرەکە
بۆردی داكۆكی له ئازادی
و مافی رۆژنامه‌نووسان راپۆرتی 34ـه‌مینی خۆی بۆ ساڵى 2025 بڵاوكرده‌وه، کە 46
پێشێلکارى تۆمارکراوە، هاوکات لە راپۆرتەکەدا چالاکی لق و نوسینگەکان بڵاوکراوەتەوە، کەتێیدا لقی سلێمانی لە 2025دا چاودێری زیاتر لە 100 کەیسی رۆژنامەنوسانی کردووە، لەبەرامبەردا لقەکانی تر تەنها چاودێری چەند کەیسێکیان کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە
19ى1ى2026 له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، بۆردی
داكۆكی له ئازادی و مافی رۆژنامه‌نووسان، راپۆرتی ژماره 34 تۆماری پێشێلكاری و
مافی رۆژنامه‌نووسانی بۆ ساڵی 2025 بڵاوكرده‌وه.
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی
رۆژنامه‌نووسان، هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی بۆردی داكۆكی، كاروان ئه‌نوه‌ر، سمكۆ
عه‌بدولكه‌ریم، گۆران جه‌لال ئه‌ندامانی بۆرد
و حوسامه‌دین سه‌رداری راویژكاری یاسایی ئه‌نجومه‌ن، له باره‌گای ئه‌نجومه‌ندا، كۆنگره‌ی
رۆژنامه‌وانی بۆ راگه‌یاندنی راپۆرتی ژماره 34ی تۆماری پێشێلكاری‌و مافی رۆژنامه‌نووسانی
بۆ ساڵی 2025 ، ساز كرد و تێیدا ئاماژه به ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه كرا.
راپۆرتی ژماره 34ی بۆردی داكۆكی، پێشێلكارییه‌كانی له هه‌رێمی
كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و پێشێلكارییه‌كانی
حكومه‌تی ئیتحادی، سوپا و حه‌شدی شه‌عبی ، له دژی رۆژنامه‌نووسان به وردی له خۆده‌گرێت،
كه كۆییهكی بریتییه له 23 حاڵه‌تی پێشێلكاری له دژی 45 رۆژنامه‌نووس و 1 ده‌زگه‌ی
میدیایی، كه مه‌ترسیدارترین جۆری بریتی بوو له، ته‌قه‌كردن له میدیاكارێك له سلێمانی،
هه‌روه‌ها زۆرترین جۆری پێشێلكاری بریتی بوو له، رێگری كردن له رووماڵی رووداوه‌كان.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا،
ئاماژه به‌وه كرا: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ناوی
لیژنه‌ی داكۆكی گۆڕیوه بۆ بۆردی داكۆكی و رۆژنامه‌نووسان مافی خۆیانه كه
حكومه‌ت وه‌ك هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك و پیشه‌یه‌كی دیكه، پارچه زه‌وی نیشته‌جێبوونیان
پێ بدات، له‌هه‌مانكاتدا راپۆرتی پێشێلكاریەکان راسپارده‌ی بۆ ساڵی 2026 تۆماركردوه،
كه له‌كاتی كارابوونهوهی په‌رله‌مانی كوردستان، چه‌ند یاسایه‌ك پێویسته هه‌موار
بكرێته‌وه و هه‌ندێك بڕیارێكیش ده‌ربچێت، كه خزمه‌تی پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی و
ئازادی میدیا له كوردستان ده‌كات.
لە راپۆرتەکەدا چالاکی لق و نوسینگەکان بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا لقی سلێمانی
سەندیکای رۆژنامەنوسان لە ساڵی 2025دا چاودێری زیاتر لە 100 کەیسی رۆژنامەنوسانی
کردووە لە دادگای سلێمانی و لە بەرامبەردا لە لق و نوسینگەکانی تر تەنها چەند
کەیسێک چاودێری کراون.
لينكی راپۆرتەکە لێرەوە بخوێنەرەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

