فراکسیۆنى یەکێتى: کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى هەڵوێستیان بەرامبەر رۆژئاواى کوردستان هەبێت
کوردستان 01:40 PM - 2026-01-20
PUKMEDIA
لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین،
هەڵوێستی بەپەلەیان هەبێت و ئەو خوێنڕێژی و پەلاماردانەی گەلی كورد لە سوریا
رابگرن، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش و مرۆڤایەتی لە بەردەم
بەرپەرسیاریەتییەكی مرۆیی و مێژوویی و ویژدانیدان، گەلی كوردستان لە رۆژئاوا زیاتر
لە (15) هەزار شەهید و دەیان هەزار برینداری
بەخشی تا مەترسی تیرۆریستانی داعش لەناوببات و مرۆڤایەتی لە دڕندەیی ئەو رێكخراوە
تیرۆریستییە بپارێزێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ى1ى2026 فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق،
رایگەیاند: بەنیگەرانیەكی
قووڵەوە لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەكانی رۆژئاوای كوردستان و سوریا دەروانین،
پێمانوایە پەنابردنەبەر شەڕ و
توندوتیژی بۆ یەكلایی كردنەوەی پرسە سیاسییەكان و پرسی ڕەوای گەلی كوردستان لە سوریا،
هەنگاوێكی مەترسیدارە، كە دەبێتە هۆی نائارامی و دڵەڕاوكێی لە هەموو ناوچەكەدا.
روونیشیکردەوە: حكومەتی كاتیی سوریا لە جیاتی ئەوەی
هەوڵبدات هەموو ئەو برین و زامە قووڵانە ساڕێژ بكات، كە بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو رژێمی ئەسەد لە گیانی هەموو پێكهاتەكانی سوریا
بەتایبەتی گەلی كورد دروستیكرد و هەنگاو بە ئاراستەی چارەسەری بنەڕەتی كێشەكان بنێت
و كار بۆ دەستورێك بكات، كەمافی كورد و پێكهاتەكانی دیکەی سوریا دەستەبەر بكات و
سوریای دوای ئەسەد سوریایەكی جیاوازبێت، كەچی پەنا بۆ پەلاماردانی گەلی كوردستان دەبات
و دەیەوێت كۆمەڵكوژی ئەنجام بدات.
ئەوەشى خستەڕوو: پەرەسەندنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان
لە سوریادا، زیانی گەورە لە ئارامی ناوچەکە و ئاشتی و دیموکراتى دەدات و تەنها
داعش و گروپە تیرۆریستییەکان لێ سوودمەند دەبن، بەتایبەتی شکاندنی زیندانەکان و بەرەڵابوونی
سەدان داعشی مەترسیدار لە داهاتوودا مەترسی گەورە دروستدەکەن و هەلەکە دەقۆزنەوە بۆ
خۆڕێکخستنەوە و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی.
ئەوەشى راگەیاند: كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش
و مرۆڤایەتی لە بەردەم بەرپەرسیاریەتییەكی مرۆیی و مێژوویی و ویژدانیدان، گەلی
كوردستان لە رۆژئاوا زیاتر لە (15) هەزار شەهید و دەیان هەزار برینداری بەخشی تا مەترسی تیرۆریستانی داعش لەناوببات و
مرۆڤایەتی لە دڕندەیی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە بپارێزێت، وڵاتانی زلهێزی
جیهان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ئەم ڕاستیەیان زۆرجار سەلماندووە، كەچی ئێستا بێدەنگیەكی
ترسناك لە ئاستی پەلاماردانی حكومەتی كاتیی سوریا هەیە، بۆ سەر ئەو پاڵەوانانەی
داعشیان تێكشكاند.
فراكسیۆنی یەكێتیلە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئاماژەى بەوەشدا: داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین،
هەڵوێستی بەپەلەیان هەبێت و ئەو خوێنڕێژی و پەلاماردانەی گەلی كورد لە سوریا
رابگرن، هاوپشتی گەلی كوردستان بكەن، لە بەدیهێنانی مافەكانی لە سوریادا بە
رێگاچارەی سیاسی و دەستوریی، نەك كۆمەڵكوژی و قڕكردنی گەلی كورد ، هەروەها داوا لە
ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەتی عیراق و هەموو لایەنە سیاسییەكان دەكەین، هەڵوێست پیشان
بدەن، بۆ ڕاگرتنی كوشتاری گەلی كورد لە سوریا و رێوشوێنی باشتر بگیرێتەبەر بۆ
پاراستنی عیراق لە ئەگەری هەر مەترسیەك.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

