خانمی یەکەمی عیراق بۆ کۆمەڵی نێودەوڵەتی: فشاربکەن بۆ ئاگربەست
کوردستان 02:10 PM - 2026-01-20شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
خانمی یەکەمی عیراق لەپەیامێکیدا بۆ دۆخی رۆژئاڤا رایگەیاند: دڵگرانین کە هاوڵاتییانی مەدەنی
لە ژن و پیاو و منداڵ رووبەڕووی شاڵاوێکی دڕندانە دەبنەوەو داوا لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی
دەکەم، کە بکەونە خۆ و فشار بکەن بۆ ئاگربەست و بەرپرسیارێتیی هەموو رووداوەکانی
سووریا لە ئەستۆی ئەو وڵاتانە دایە، کە لە نێوەندگیریی رێکەوتنەکان بەشداربوون.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق بۆ دۆخی کوردانی رۆژئاڤا بە
ناونیشانی (بانگەوازی مرۆیی!) پەیامێک بڵاودەکاتەوەو رایگەیاند:بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی جەرگبڕ و پڕئازار لەبارەی
گەلی کوردەوە لە رۆژهەڵاتی سووریا (رۆژئاڤا)ـوە دەبیستین، کە هاوڵاتییانی مەدەنی لە
ژن و پیاو و منداڵ رووبەڕووی شاڵاوێکی دڕندانە دەبنەوە، ئەمەیش بە هۆی ئەو هەڵمەتە
دڕدانەوەیە، کە چەند گروپێکی ناو سوپای سووریا و
جیهادییەکان و داعشە ئازادکراوەکانی دوێنێی زیندانی شەدادی و زیندانەکانی
تر، بەرپایان کردووە و شەپۆلێکی تری ئاوارەبوونی هاوڵاتییانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
وتوشیەتی: لەکاتێکدا
داوا لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکەم، کە بکەونە خۆ و فشار بکەن بۆ ئاگربەست و راگرتنی
ئەم هێرشانە، هۆشداریشیان پێ دەدەم، کە ئەمە لێکەوتەی مرۆیی و سیاسیی زۆر خراپی لێ
دەکەوێتەوەو هەموو کۆمەڵگەیەک بە جیاوازی نەژاد و ئایین و ڕەچەڵەکییەوە، مافی یەکسانیی
ژیان و ئازادی و ئارامی هەیە.
ئەوەش دەڵێت: بە داخی
زۆرەوە، لە گەلێک میدیا و سەرچاوەوە، قێزەونترین ڕەفتاری نامرۆڤانەی ئەو هێزانە دەبینین،
کە گوایە نوێنەرایەتیی سوپای سووریا دەکەن، بەرامبەر ئەو خەڵکە بێتاوانەی، کە 14
ساڵە لەگەڵ جەنگ و کۆچدا دەژین، بەرپرسیارێتیی هەموو ڕووداوەکانی سووریا لە ئەستۆی
ئەو وڵاتانە دایە، کە لە نێوەندگیریی رێکەوتنی نێوان بەڕێزان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم
عەبدیدا بوون، وادیارە ئەم رێکەوتنەیش جێبەجێ نەکرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

