بەڕێوەبەریی خۆسەر: كۆبانێ رووبەڕووی تاوانێكی جەنگی بووەتەوە
کوردستان 12:04 PM - 2026-01-22
PUKMEDIA
بەڕێوەبەریی خۆسەری هەرێمی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا
بەڕێوەبەریی خۆسەری هەرێمی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، راگەیەندراوێكی لەبارەی رەوشی رۆژئاڤا بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ئەمڕۆ كۆبانێ رووبەڕووی تاوانێكی جەنگی تەواو بووەتەوە، بە توندترین شێوە سەركۆنە و شەرمەزاری ئەم هێرشە دڕندانانە بۆ سەر گەلەكەمان دەكەین و داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەكەین، بەپەلە و دەستبەجێ دەستوەردان بكەن بۆ راگرتنی ئەم دەستدرێژییانە و كۆتاییهێنان بە تاوانەكانی جەنگ.
لەڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، بانگەواز ئاڕاستەی گەلە خۆڕاگرەكەمان و دۆستانی گەلی كورد لەهەر چوار پارچەی كوردستان و سەرانسەری جیهان دەكات، كە ئاستی تێكۆشان و بەرگری بەرز بكەنەوەو داكۆكی لەو دەستكەوتانە بكەن، كە بەهۆی قوربانیدانی شەهیدان و خۆڕاگری شەڕڤانان و ئیرادەی ئازادی گەلەكەمانەوە بەدەستهاتوون، دەشڵێت: ئەمڕۆ ڕۆژی یەكێتیی نەتەوەییە؛ ڕۆژێكە، كە دەبێت كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان لەڕیزێكی یەكگرتوودا لەدژی شەڕی قڕكردن بوەستنەوە.
دەقی راگەیەندراوەكە:
ڕاگەیەندراوێك بۆ ڕایگشتی
بەڕێوەبەریی خۆسەری هەرێمی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، پابەندبوونی تەواو و ڕاشكاوانەی خۆی بە ئاگربەستی ڕاگەیەندراو دووپات دەكاتەوە و جەخت لەپەرۆشیی هەمیشەیی خۆی بۆ پاراستنی خوێنی گەلەكەمان و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە دەكاتەوە، بەڵام گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی كاتی لە دیمەشق، بە شێوەیەكی ئەنقەست و ڕێكخراو بەردەوامن لە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەست، ئەویش لە ڕێگەی پەرەپێدانی هێرشە دڕندانەكانیان بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و ناوچە ئاوەدانەكانمان، بەتایبەتی لە شاری كۆبانێ و كانتۆنی جەزیرە.
ئەوەی ئەمڕۆ كۆبانێ ڕووبەڕووی دەبێتەوە تەنها دەستدرێژییەكی سەربازی نییە، بەڵكو تاوانێكی جەنگی تەواوە. ئەم شارەی، كە خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی و سەرەتای لەناوبردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بوو ــ كە هەڕەشەیەكی ڕاستەقینە بوو بۆ سەر تەواوی مرۆڤایەتی ــ ئەمڕۆ دەكرێتە ئامانج، چونكە سیمبولی بەرگری و خۆڕاگرییە. كۆبانێ، كە بەرگری لە جیهان كرد، ئەمڕۆ بەهۆی هێرشە بەردەوامەكان بۆ سەر ژێرخانەكەی، بەبێ ئاو و كارەبا و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان هێڵدراوەتەوە، كە دوایینیان بڕینی هێڵی ئینتەرنێت و دابڕاندنی بوو لە جیهانی دەرەوە.
ئەوەی لە كۆبانێ و كانتۆنی جەزیرە ڕوو دەدات، بەتایبەت دەرهەق بە گەلی كورد، شەڕێكی قڕكردنی (جینۆساید) ڕێكخراوە، كە ئامانج لێی شكاندنی ئیرادەی گەلەكەمان و كۆتاییهێنانە بە دەستكەوتەكانی. هەموو جیهان بینییان چ پێشێلكاری و تاوانێك دەرهەق بە كورد و شەڕڤانان لە ڕەققە و ناوچەكانی دیكە ئەنجام درا، ئەمڕۆش هەمان سیاسەتی تاوانكاری بەبێ هیچ ڕێگرییەك دووبارە دەبێتەوە.
بەڕێوەبەریی خۆسەری لەكاتێكدا بە توندترین شێوە سەركۆنە و شەرمەزاری ئەم هێرشە دڕندانانە بۆ سەر گەلەكەمان دەكات، لایەنە هێرشبەرەكان بە بەرپرسیاری تەواوی لێكەوتەكانی ئەم گرژییە مەترسیدارە دەزانێت. هەروەها داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لە سەرووی هەمووشیانەوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەكات، كە بەپەلە و دەستبەجێ دەستوەردان بكەن بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژییانە و كۆتاییهێنان بە تاوانەكانی جەنگ، كە دەرهەق بە مەدەنییەكان ئەنجام دەدرێن.
هەروەها بانگەواز ئاڕاستەی گەلە خۆڕاگرەكەمان و دۆستانی گەلی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان و سەرانسەری جیهان دەكەین، كە ئاستی تێكۆشان و بەرگری بەرز بكەنەوە و داكۆكی لەو دەستكەوتانە بكەن، كە بەهۆی قوربانیدانی شەهیدان و خۆڕاگری شەڕڤانان و ئیرادەی ئازادی گەلەكەمانەوە بەدەستهاتوون.
ئەمڕۆ ڕۆژی یەكێتیی نەتەوەییە؛ ڕۆژێكە، كە دەبێت كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان لە ڕیزێكی یەكگرتوودا لە دژی شەڕی قڕكردن بوەستنەوە. مێژوو ئەم بەرگرییە بە پیتی زێڕین دەنووسێتەوە و گەلەكەمان بە خۆڕاگری دەمێنێتەوە و دەستبەرداری مافی خۆی بۆ ئازادی، شكۆ و ژیان نابێت.
بەڕێوەبەریی خۆسەری هەرێمی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی و ئەردۆگان ژمارەیەک رێککەوتن و یاداشتیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

