شهرع و ناتانیاهۆ بهنێوهندگیری ترهمپ كۆدهبنهوه
جیهان 12:26 PM - 2026-01-25
ئاژانسی هەواڵی ئاسیا
ئاڵای سوریا و ئیسرائیل
چاوەڕوان دەكرێت لێپرسراوانی سوریاو ئیسرائیل بە نێوەندگیری ئەمریكادا كۆببنەوە، بۆ كۆتاییهێنان بەڕێككەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات.
سەرچاوەیەكی نزیك لە ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سوریا بە i24NEWS ی ڕاگەیاندووە، بڕیارە بەم زووانە بەرپرسانی سوریا و ئیسرائیل بەنێوەندگیری ئەمریكادا كۆببنەوە، كەپێدەچێت كۆبوونەوەكە لەپاریس بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی سەرچاوە سوورییەكە، دانوستانەكان لەسەر پڕۆژەی ستراتیژی و ئابووری هاوبەشی جۆراوجۆری نێوان هەردوو وڵاتدا دەبێت، هەروەها لەكۆبوونەوەكەدا پرسی كردنەوەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لەدیمەشق پێش كۆتایی ئەمساڵ تاوتوێ دەكرێت.
بەپێی وتەی سەرچاوەكە بۆ i24NEWS ی ئیسرائیلی: یەكێكی دیكە لەو بژاردانەی باسی لێ دەكرێت، بابەتی بەكرێدانی بەرزاییەكانی جۆلانە بۆ ماوەی 25 ساڵ بە ئیسرائیل، هاوشێوەی ئەو گرێبەستەی كەپێشتر ئوردن لەگەڵ ئیسرائیل ئیمزای كردبوو لەسەر ناوچە سنوورییەكان.
بۆ ئەمەش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەوڵدەدات لەزووترین كاتدا ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتی سووریاو بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل كۆبكاتەوە بۆ مەراسیمی ئیمزاكردنی رێككەوتنی ئاشتی لەنێوانیاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

