دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دواخرا
عیراق 12:22 PM - 2026-01-27
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
هەرچەندە بڕیاربوو سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئەنجام بدرێت، بەڵام دانیشتنەکە
دواخرا.
نوسینگەی راگەیاندنی هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
رایگەیاندووە: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە
هەردووکیان کاندیدیان هەیە بۆ ئەو پۆستە، داواکارییان پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجومەن
کردووە، بەمەبەستی دواخستنی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ ئەمەش لەپێناو پێدانی کاتی زیاتر بۆ
لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو حزب.
بەپێی دەستوور رۆژی یەکشەممە
1ی2ی2026 دوا وادەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراقەوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەگوێرەی رێککەوتن و نەریتە سیاسییەکان
ئەو پۆستە وەک رابردوو بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت و بۆ ئەمەش نزار ئامێدی وەک تاکە
کاندیدی رەسمیی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران
کردووە.
لەدوای رووخانی رژێمی
پێشووی عیراقەوە، بەگوێرەی رێککەوتن و نەریتە سیاسییەکان ئەو پۆستە وەک پشکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دیاریکراوە و لەڕابردووشدا رەوانشاد سەرۆک مام جەلال و
د.فواد مەعسوم و د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح و د.لەتیف رەشید لەسەر پشکی یەکێتی ئەو پۆستەیان
وەرگرتووە، بۆ ئەم خولەش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نزار ئامێدی وەک تاکە کاندید
بۆ ئەو پۆستە دیاریکردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

