چوار وڵاتی زلهێز داوای راگرتنی هێرشەکانی سەر رۆژئاڤا دەکەن
کوردستان 04:35 PM - 2026-01-27
مانگی سوری کوردستانی
ئاوارەبوونی کوردانی رۆژئاڤا
بەیاننامەیەکی هاوبەشی وەزارەتەکانی دەرەوەی فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا
و نێردەی تایبەتی ئەمریکا لەبارەی دۆخی رۆژئاڤای کوردستان بڵاوکراوەتەوە، کەتێیدا
داوا دەکەن، دەرگا مرۆییەکان بەرووی رۆژئاڤا بکرێتەوەو ئاگربەستی هەمیشەیی رابگەیەندرێت.
بەیاننامەی هاوبەشی وەزارەتەکانی دەرەوەی فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و
نێردەی تایبەتی ئەمریکا:
پشتیوانی لە درێژکردنەوەی
ئاگربەستی نێوان هێزە چەکدارەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەین
بۆ ماوەی 15 رۆژی دیکە، کە لە 24-1-2026 راگەیەندرا، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین
بە تەواوی پابەندی ئاگربەستەکە بن، هەروەها داوا لە هەموو لایەنە دەرەکییەکان دەکەین
کە لەگەڵمان بن لە پێناو ئاشتی و کەمکردنەوەی توندوتیژی.
پشتیوانی پابەندبوون
بە پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی دەکەین و پێشوازی لە کردنەوەی رێڕەوی
مرۆیی دەکەین بۆ دڵنیابوون لە دابەشکردنی بێ بەربەستی یارمەتییە مرۆییەکان
بەسەلامەتی و جەخت لەسەر دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییە پێویستەکان لە شاری کۆبانی
دەکەینەوە، هەروەها پشتیوانی لەو رۆڵە
گرنگە دەکەین کە عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای
دیموکرات لە رووبەڕووبوونەوەی داعش دەیگێڕن.
هەروەها داوا لە هەموو
لایەنەکان دەکەین بە خێرایی لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی رێکبکەون و لە زووترین کاتدا
کاربکەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بە ئامانجی یەکگرتنی ئاشتیانە بۆ مانەوەی
رۆژئاڤای کوردستان لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی یەکگرتوودا لە سوریا کە بە شێوەیەکی کاریگەر
رێز لە مافەکانی هەموو هاووڵاتیانی بگرێت و بپارێزێت، بە پشتبەستن بە رێککەوتنی 18ی
1ی 2026، چونکە ئەمە کاریگەرترین رێگایە بۆ هێنانەدی سەقامگیری بۆ سوریا.
هەروەها جەخت لەسەر پێویستی
بەردەوامی و هەوڵی بەکۆمەڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دەکەینەوە، داوا لە هەموو لایەنەکان
دەکەین دووربکەونەوە لە هەر بۆشایییەکی ئەمنی لەناو ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی
داعش، بۆ چارەسەرکردنی ئەم نیگەرانیانەش رێککەوتین لەسەر بانگهێشتنامە بۆ کۆبوونەوەی
دەستبەجێی هاوپەیمانی جیهانی دژی داعش.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

