نەوت لەسەنتەری شارەکان بە 31 هەزار دینار دابەشدەکرێت
کوردستان 09:48 AM - 2026-01-28
راگەیاندنی نەوت و کانزاکانی سلێمانی
پرۆسەی دابەشکردنی نەوت
وتەبێژی نەوت و
کانزاکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: لەئێستادا نەوتی پێویستمان بۆ دابەشکردن بەسەر
سەنتەری شارەکاندا لەبەردەستدا نییە و چاوەڕێی گەیشتنی بڕی پێویستین، وتیشی: ناردنی
نەوت لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بەردەوامە بەڵام رۆژانە بڕێکی کەم دەنێردرێت.
سەلام عومەر
وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: لەئێستادا نەوتی پێویستمان بۆ دابەشکردن بەسەر سەنتەری شارەکاندا
لەبەردەستدا نییە و چاوەڕێی گەیشتنی بڕی پێویستین، هەرچەندە ناردنی نەوت لەلایەن
حکومەتی عیراقەوە بەردەوامە بەڵام رۆژانە بڕێکی کەم دەنێردرێت و هەرکاتێک بڕەکە
گەیشتە ئەو ئاستەی بتوانین دابەشی بکەین و هەموو هاووڵاتیان لێی سوودمەند بن دەست
بەدابەشکردنی دەکەین.
راشیگەیاند: حکومەتی
عیراق تا ئێستا نزیکەی 800 هەزار لیتر نەوتی بۆ ناردووین هەرکارتێک بڕەکە گەیشتە
ملیۆنێک لیتر دەست بەدابەشکردنی دەکەین و هەر خێزانێک 100 لیتر نەوتی لەبەرامبەر
31 هەزار دیناردا پێ دەدرێت.
سەلام عومەر
وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە
61 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتیانی ناوچە شاخاوییەکانی دەرەوەی شار و پارێزگای
هەڵەبجەدا دابەشکراوە، بەڵام نەوتی پێویستمان بۆ دابەشکردن بەسەر سەنتەری
شارەکاندا لەبەردەستدا نییە و چاوەڕێی گەیشتنی بڕی پێویستین.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، هەر بەرمیلێک نەوت کە دەکاتە(200) لیتر، بە نرخی 104 هەزار دەدرێت بە
هاووڵاتیان و لەمساڵدا پرۆسەی دابەشکردن لە ناوچەکانی دەرەوەی سەنتەری پارێزگای
سلێمانی و هەڵەبجە بەردەوام بووە و بەهۆیەوە 305 هەزار و 405 خێزان لەو ناوچانە
سوودمەند بوون و 61 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

