حكومه‌تی هه‌رێم سێ لیستی مووچه‌ی لای به‌غداده
کوردستان 01:21 PM - 2026-01-28
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ی1ی2026 لیستی مووچه‌ی مانگی یه‌كی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كرێت، به‌مه‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سێ لیستی مووچه‌ی بۆ به‌غداد ناردووه، به‌ڵام تائێستا دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 ی ساڵی رابردوو به نادیاری ماوه‌نه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و مووچه‌یه‌ی له هه‌فته‌ی داهاتوودا دابه‌شده‌كرێت مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه.
رۆژی سێشه‌ممه، 27ی كانوونی دووه‌می 2026، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی ره‌وانه‌ی به‌غداد كرد، وابڕیاریشه ئه‌مڕۆ لیسته‌كه راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ بكرێت، ئه‌م هه‌نگاوه له كاتێكدایه كه هێشتا مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ له عیراقیش دابه‌شنه‌كراوه و سه‌رچاوه‌كان هۆكاره‌كه‌ی بۆ وردبینیی سه‌ره‌تای ساڵ و داخستنی هه‌ژماره داراییه‌كانی ساڵی 2025 ده‌گێڕنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بۆ PUKMEDIA وتی: هه‌ر كاتێك عیراق مووچه بۆ هه‌رێم بنێرێت، مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 ی ساڵی رابردوو چاره‌نوسیان هێشتا نادیاره.
هاوكات رۆژی 28ی 12ی 2025 وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، لیستی مووچه‌ی مانگی 10 ی بڵاوكرده‌وه و به‌پێی خشتهكه له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا هه‌موو مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌یان وه‌رگرت، حكومه‌تی عیراقیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه ته‌نها پابه‌نده به ناردنی مووچه‌كانی ساڵی 2026 و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم خۆی به‌رپرسیارێتی مووچه فه‌وتاوه‌كانی ساڵی رابردوو هه‌ڵبگرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ساڵی 2024 یش یه‌ك مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شنه‌كرا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و مووچه‌یه‌ش بڵاونه‌كرده‌وه كه ئایا پاشكه‌وت كراوه یان چاره‌نوسی چی لێهاتووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

