یادێك بۆ هەردوو فەرماندە داعش بەزێنەكە
کوردستان 09:08 AM - 2026-01-30
PUKMEDIA
لیوا حسێن مەنسور و لیوا شێرکۆ شوانی
11 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ساڵیادی شەهیدبوونی هەردوو فەرماندە و هەڵۆ بەرزەفڕەكەی كوردستان لیوا شێركۆ فاتیح شوانی و لیوا حسێن مەنسوردا، كە لەپێناو پارێزگاریكردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان لەگەڵ پۆلێك قارەمانی دیكە بە دەستی تیرۆریستانی داعش شەهید كران.
فەرماندە و هەڵۆ بەرزەفڕەكەی كەركوك لیوا شێركۆ
فاتیح شوانی فەرماندەی لیوای كەركوكی هێزی پێشمەرگە، بەرەبەیانی رۆژی 30-1-2015
لەپێناو پارێزگاریكردن لەخاكی پیرۆزی كوردستان لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی دیکەیدا بە
دەستی تیرۆریستانی داعش شەهید كران.
لیوا حسێن مەنسور فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دووی
هێزی پێشمەرگە بوو یەكێك بوو لە ئەفسەرە قارەمانەكانی دەستەی هێرش بردن بۆ سەر
گوندی مەلا عەبدوڵڵا، بەڵام لە كۆنترۆڵكردنەوەی گوندی مەلا عەبدوڵڵا دا لە
بەرەبەیانی رۆژی 31-1-2015 شەهیدبوو خوێنی خۆی بەخشییە ئازادی كوردستان.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوەنی زیاتر لە 26
هەزار شەهیدە و لە شەڕی روبەڕوبوونەوەی تیرۆرستانی داعش و بەرگریكردن لە خاكی
پیرۆزی كوردستانیش، چەندین سەركردەی قارەمانی كردووەتە قوربانی، هەر بۆیە بە حزبی
شەهیدان ناسراوە و هەموو رۆژێكی ساڵ بۆ یەكێتییەكان هەر رۆژی شەهیدانە، چونكە هیچ
رۆژێك تێپەڕ نابێت، كە هەڤاڵێك یان چەندین هەڤاڵ، هەندێک رۆژیش دەیان هەڤاڵی نەمر،
بە گیانی خۆیان شاباشی رزگاریی یان نەدابێت، هیچ گوندێك، شاخێك، لوتكەیەك،
ئەشكەوتێك، پێدەشتێكی گەرمیان و كوێستانێكی ئەم وڵاتە نییە قارەمانە نەمرەكانی
یەكێتی پەیامی شەهیدستانیان پێنەگەیاندبێت، هیچ گەڕەك و شەقام و كۆڵانێكی شارەكانی
ئەم وڵاتە نەماوە قارەمانەكانی یەكێتی دەیانجار بە خوێنی خۆیان ئاویان نەدابێت،
هیچ زیندانێكی سەردەمی رژێمی بەعسی رووخاو نەمابوو نیشتمانپەروەرەكانی یەكێتی
لەبەردەم پەتی سێدارە پەیامی (كەم ژیان و كەڵ ژیان) یان بە گوێچكەی جەلادەكانی ئەو
سەردەمە نەگەیاندبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

