هەسەدە و حکومەتى کاتى سوریا رێککەوتن
کوردستان 12:03 PM - 2026-01-30
PUKMEDIA
ئاڵاى هەسەدە و حکومەتى کاتى سوریا
ئەمڕۆ هەینی 30ی کانوونی
دووەمی 2026، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ناوەڕۆکی رێککەوتنێکیان لەگەڵ
حکومەتی کاتى سوریا ئاشکرا کرد، کە لەگەڵ سوپای سوریادا گەیشتونەتە رێککەوتن و قۆناغ بە قۆناغ
هێزەکانیان لەگەڵ سوپای سوریادا رێکدەخرێت.
هەسەدە لە راگەیەنراوێکدا روونیکردوەتەوە، کە لەگەڵ
سوپای سوریادا گەیشتونەتە رێککەوتن و قۆناغ بە قۆناغ هێزەکانیان لەگەڵ سوپای
سوریادا رێکدەخرێت، هەروەها جەختیشدەکەنەوە کە رێککەوتون لەسەر یەکلاکردنەوەی مافە
مەدەنی و پەروەردەییەکانی گەلی کورد و زامنکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ
ناوچەکانیان کرا.
ئاماژەی بە ئەوە کردووە،
رێککەوتنەکە بریتییە لە کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی هەردوولا لە خاڵەکانی
بەرکەوتن و هاتنە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بۆ
ناو سەنتەری شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ و دەستپێکردنی یەکخستنی هێزە ئەمنییەکان لە
ناوچەکە، هەروەها پێکهێنانی فیرقەیەکی سەربازی کە لە سێ لیوا پێکهاتووە لە
هێزەکانی سوریای دیموکرات، جگە لە پێکهێنانی لیوایەک لە هێزەکانی
کۆبانی لە چوارچێوەی فیرقەیەکی سەر بە هێزەکانی کۆبانێ لەگەڵ پارێزگای حەلەب.
لە بەشیکی دیکەی رێککەوتنەکەدا باس
لە یەکخستنی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر کە سەر بە دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا
دەبێت و لەگەڵ رێکخستنەوەی فەرمانبەرانی حکومی دەکات.
لە راگەیێنراوەکەی هەسەدەدا باس
لەوەش کراوە، کە ئامانج لەو رێککەوتنە یەکخستنی خاکی سوریا و جێبەجێکردنی پڕۆسەی
تێکەڵکردنی تەواوەتییە لە ناوچەکە، لە رێگەی بەهێزکردنی هاوکاری لەنێوان لایەنە
پەیوەندیدارەکان و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ بونیاتنانەوەی وڵات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

