سەندیکاى هونەرمەندان: هونەرمەند سەربەستە کە چۆن پشتگیری خاک و خەڵکەکەی دەکات
کوردستان 09:05 PM - 2026-01-30
راگەیاندنى سەندیکا
لۆگۆى سەندیکاى هونەرمەندان
ئەنجومەنی سەندیکای
هونەرمەندانی کوردستان راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: کۆمەڵێک تاقمی توندڕەو و خاوەن بیرکردنەوەی
چەقبەستوو، پەلامار و هێرشی ناڕەوا دەکەنە سەر هونەرمەندانی نیشتمانپەروەر، ئێمە بە
توندی ئەم هێرشانە سەرکۆنە دەکەین، هونەرمەند سەربەستە لەوەی بە چ شێوازێک پشتگیری لە خاک و خەڵکەکەی
دەکات، هاوکات داوا
لە هونەرمەندان دەکەین کە رێز لە بەها پیرۆزەکان و داب و نەریتی کۆمەڵگە بگرن .
دەقى
راگەیەنراوەکە:
ڕاگەیەندراوێک لە
سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانەوە
بۆ
ڕای گشتی و سەرجەم ناوەندە بڕیاربەدەستەکان
هونەر
هەمیشە زمانی زیندووی گەلان بووە و هونەرمەندانیش پێشەنگی ڕاستەقینەی گۆڕانکارییە
کۆمەڵایەتی و نەتەوەییەکان بوون، لەم ساتەوەختە هەستیارەدا کە کوردستان لە باشوورەوە
تا ڕۆژئاوا لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژووییدایە، هونەرمەندان وەک هەمیشە لە ڕیزی
پێشەوەی خەڵک و هاوشانی ئازارەکانی نیشتمان وەستاونەتەوە.
بەداخەوە،
لەبری دەستخۆشی و هاوکاری، دەبینین کۆمەڵێک تاقمی توندڕەو و خاوەن بیرکردنەوەی چەقبەستوو، پەلامار و هێرشی ناڕەوا
دەکەنە سەر هونەرمەندانی نیشتمانپەروەر، ئێمە لە سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان،
بە توندی ئەم هێرشانە سەرکۆنە دەکەین و ڕای دەگەیەنین
هونەر تەنیا
جوانکاری نییە، بەڵکوو هاواری ئەو کەسانەیە کە بێدەنگ کراون.
ئەوەی مێژووی کوردستانی لە فەوتان پاراستووە، شمشاڵی شوان و دەنگی ڕەسەنی
هونەرمەندان بووە، نەک وتاری توندڕەوی و داخراوی.
هونەرمەند سەربەستە لەوەی بە چ شێوازێک
پشتگیری لە خاک و خەڵکەکەی دەکات؛ هیچ کەس و گرووپێک مافی ئەوەی نییە لە ژێر هەر
ناوێکدا سنوور بۆ داهێنان و هەڵوێستی ئەوان دابنێت، لەهەمان کاتدا داوا لە هونەرمەندان
دەکەین کە رێز لە بەها پیرۆزەکان و داب و نەریتی کۆمەڵگە بگرن و هەلوێستەکانیان ببێتە
مایەی یەکڕیزی چینەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری.
ئێوە ناتوانن بە زمانی هەڕەشە و
ناوزڕاندن، پێش لەو ڕەوتە ڕووناکبیرییە بگرن کە هونەرمەندان ڕابەرایەتی دەکەن، تاریکپەرستی و داخراوی لە مێژووی ئەم گەلەدا جێگەی نابێتەوە، هێرشکردنە سەر هونەرمەند،
هێرشکردنە سەر شکۆی نەتەوە و جوانییەکانی ژیانە.
ئێمە
وەک ماڵی گەورەی ئێوە، بە هەموو شێوەیەک پشتگیریتان دەکەین، چەکی ئێوە دەنگ و ڕەنگ
و وشەیە، کە لە هەر تفەنگ و وتارێکی توندڕەوانە بەهێزترە، بەردەوام بن لە پێشەنگیی
و مەهێڵن دەنگە نەشازەکان ساردتان بکەنەوە، هونەر چرایەکە لە تاریکیدا، ئەوانەی لە
ڕووناکی دەترسن هەمیشە هەوڵی کوژاندنەوەی دەدەن، بەڵام ئەم چرایە بە هێرشی ناڕەوا
ناکوژێتەوە.
ئەنجومەنی سەندیکای
هونەرمەندانی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

