لە قەڵەمەوە بۆ سەنگەر، چیرۆکی ژیانی شاسوار جەلال ناسراو بە شەهید ئارام
کوردستان 09:16 AM - 2026-01-31
PUKMEDIA
شەهید ئارام
لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورددا، هەندێک ناو هەن وەک وێستگەی گۆڕانکاری دەبینرێن، یەکێک لەو ناوانە "شاسوار جەلال"ە کە بە (ئارام) ناسراوە، ئەو رۆشنبیر و رۆژنامەنووسەی قەڵەم و چەکی تێکەڵ کردبوو بۆ بەرگرى و شۆڕش کردن، کە ئەمڕۆ 48 ساڵ بەسەر شەهیدبوونیدا تێپەڕ دەبێت.
لە مەڵکەندییەوە بۆ زانکۆی بەغداد
شاسوار جەلال لە ساڵی 1947 لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی مامناوەند لەدایکبووە، ژیانی خوێندنی بەهۆی گواستنەوەی خوشکەکەی (مەلیحە خانم) کە مامۆستا بووە، لە نێوان سلێمانی، ماوەت و چوارتا بەڕێ کردووە، هەرچەندە لە ساڵی 1964 لە کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی بەغداد وەرگیرا، بەڵام کزیی چاوەکانی رێگر بوون لە تەواوکردنی ئەو بەشە، بۆیە رووی کردە کۆلێژی بازرگانی و لە ساڵی 1970 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێنا.
قەڵەم وەک چەکێکی کاریگەر
پێش ئەوەی روو لە شاخ بکات، ئارام لە ساڵی 1972 لە رۆژنامەی (هاوکاری) وەک نووسەر و رۆژنامەنووس دەستبەکار بوو، ئەو لە رێگەی قەڵەمەکەیەوە پەیامی چەپ و بیری شۆڕشگێڕی بڵاو دەکردەوە و لەگەڵ هاوڕێکانیدا خەریکی وەرگێڕانی سەرچاوە فیکرییە جیهانییەکان بوو بۆ سەر زمانی کوردی، تا هۆشیاریی سیاسی لای گەنجانی کورد دروست بکات.
رابەرایەتیکردنی کۆمەڵەى رەنجدەران لە کاتی تەنگانەدا
دوای نسکۆی 1975 و لەو کاتەی بێئومێدی باڵی بەسەر کوردستاندا کێشابوو، ئارام نەچەمایەوە، کاتێک زۆربەی ئەندامان و کادیرانى "کۆمەڵەی رەنجدەران" دەستگیرکران یان روویان لە دەرەوە کرد و کۆمەڵە بێ سەرکردایەتى مایەوە، لێرەدا ئارام وەک سەرۆکی "کۆمیتەی هەرێمەکان" رەفتارى دەکرد.
لە شوباتی 1976 دا، راپۆرتێکی رەخنەیی بوێرانەی نووسی و تێیدا رەخنەى لە سەرکردایەتیی کۆمەڵەى رەنجدەران گرت، کە پلانیان بۆ ئەگەرە خراپەکان نەبووە و پەیوەندیی لەگەڵ دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سوریا درێژە پێدا و هەماهەنگییەكی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دەستپێكردنەوەی خەباتی چەكداری لە كوردستان هێناوەتە دی، بە رێنمایی ئەو و ئەندامانی دیکەی كۆمیتەی هەرێمەكان، مەفرەزە سەرەتاییەكانی دەستپێكردنەوەی خەباتی چەكداری لە پارێزگای سلێمانی پێكهێنران.
لە شارەوە بۆ سەنگەر
ئارام ژیانی ئاسوودەی شاری بەجێهێشت و رووی کردە گوندەکانی قەرەداغ و لەوێ ژیانی پێشمەرگایەتیی دەستپێكرد.
کۆچی دوایی و نەمری
لە رۆژی 31ی کانوونی دووەمی 1978، لە گوندی "تەنگیسەر"ی ناوچەی قەرەداغ، بە دەستی جاشەکان، شەهید ئارام شەهیدبوو، گەیشتە کاروانی نەمران و لە گۆڕستانی شێخ مستەفا بە خاک سپێردرا، بەڵام ناوەکەی هەمیشە بە زیندویى ماوەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

