دۆخی ئاوارەکان لە کۆبانێ ناجێگیرە و پێویستیان بە هاوکارییە
کوردستان 09:44 AM - 2026-02-01
هاوار نیوز
دۆخی ئاوارەکان لە کۆبانێ
ئاوارەکان لە کۆبانێی
رۆژئاوای کوردستان لەناو ٧٠ کەمپی حەوانەوەدا نیشتەجێن، کە لە قوتابخانە، مزگەوت،
باخچەی ساوایان، هۆڵ و دوکانە چۆڵەکاندان، بەڵام ئەم ناوەندانە هێشتا بەشی ئەو
ژمارە زۆرەی ئاوارە ناکەن، لە هەمان کاتدا بانگەواز دەکرێت بۆ لابردنی ئەو گەمارۆ
بەردەوامەی خراوەتە سەر زیاتر لە ٦٠٠ هەزار کەس لە دانیشتووان و ئاوارەکانی
شارەکە.
ئەحمەد خۆجە،
هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە کانتۆنی فورات، رایگەیاندووە: دۆخی
ئاوارەکان زۆر خراپە و گەمارۆیەکی توند لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی
کاتی سووریاوە خراوەتە سەر کۆبانێ.
وتیشی: کۆبانێ
ماوەی ١٤ رۆژە لەژێر گەمارۆیەکی خنکێنەردایە و بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکان،
خەڵکی هەموو ناوچەکان ئاوارە بوون، ئێستا کۆبانێ لەژێر فشارێکی گەورەدایە،
ئاوارەکانی رەقە و تەبقەو هەروەها دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسوود و گرێ سپی کە
پێشتر لە کەمپی تل سەمان بوون، روویان لەم شارە کردووە.
ئەحمەد خۆجە
ئەوەشی وت: خێزانەکانی کۆبانێ پێشوازییان لەو ئاوارانە کردووە کە هاتوونەتە
شارەکە، بە جۆرێک هەر خێزانێک ٤ بۆ ٥ خێزانی لە ماڵەکەی خۆیدا حەواندووەتەوە،
سەرەڕای ئەوەش، شوێن بەشی ئاوارەکان ناکات، بۆیە نزیکەی ٧٠ ناوەندی حەوانەوە لە
قوتابخانە، مزگەوت، باخچەی ساوایان، هۆڵی ئاهەنگگێڕان و دوکانە چۆڵەکان
کراونەتەوە، بەڵام هێشتا بەس نین.
جەختیشی کردەوە
کە سەرەڕای گەمارۆکە و لێشاوی ئاوارەکان، تا ئێستا هیچ هاوکارییەکی خۆراکی
نەگەیشتووە و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "سووتەمەنی، شیری منداڵ و دەرمان لە
کۆبانێ نەماوە، هەموو شتێک تەنانەت شیری منداڵیش لە بازاڕەکاندا دەستناکەوێت، بەهۆی
گەمارۆکەوە دوکانەکانی کۆبانێ خاڵی بوون لە کاڵا، گرنگترین شت شیری منداڵە؛ دەبێت
ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ کۆبانێ بکرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

