فەرەنسا پشتگیری رێککەوتنی نێوان مەزلوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکات
کوردستان 10:17 PM - 2026-02-01
frenchly
کۆشکی ئیلێزێ
سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا
لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هەسەدە و سەرۆکى حکومەتى کاتى سوریا، رێککەوتنی ئاگربەستیان تاوتوێ کرد.
کۆشکی ئیلێزێ رایگەیاند: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە رێگەی پەیوەندى تەلەفۆنیەوە لەگەڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی
گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ئەحمەد شەرع سەرۆکی حکومەتی کاتی سوریا،
دواین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە و راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە، کە فەرەنسا
پاڵپشتی ئاگربەست دەکات.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: لە هەوڵەکانی نێوەندگیری
کە لە چەند هەفتەی رابردوودا هەبوو، ماکرۆن پێشوازی لە رێککەوتنی ئاگربەستی هەمیشەیی
نێوان حکومەتی کاتی سوریا و هێزەکانی (هەسەدە) کرد، هەروەها ناوبراو جەختی لەسەر پێویستی
جێبەجێکردنی تەواوی بڕگەکانی رێککەوتنەکە و پاڵپشتی فەرەنسا بۆ ئەم رێککەوتنە کردەوە.
ماکرۆن ئاماژەی بەوەشکردوە: وڵاتەکەی و هاوبەشەکانی
گرنگی بە بەردەوامیی شەڕی داعش دەدەن، چونکە ئەمە لەگەڵ بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی
فەرەنسا و ناوچەکە و ئەوروپا و ئەمریکادا دەگونجێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

