لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو داعشانە دەستپێدەکات کە لەسوریاوە گوازراونەتەوە بۆ عیراق
عیراق 11:22 AM - 2026-02-02
راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری
دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی یەکەم رایدەگەیەنێت:
دەستی بە پڕۆسەی لێکۆڵینەوە کردووە لەگەڵ هەزار و 387 زیندانی کە سەر
بە گروپی تێرۆریستی داعشن و لەزیندانەکانی سوریاوە گوازراونەتەوە بۆ عیراق.
لەبەیاننامەیەکدا ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق بڵاویکردووەتەوە: لێکۆڵینەوەکان لەلایەن ژمارەیەک دادوەری پسپۆڕ لە بواری دژە تێرۆر ئەنجام
دەدرێن و مامەڵەکردن لەگەڵ دەستگیرکراوان لە چوارچێوەی یاسایی و مرۆییدا دەبێت، بە
شێوەیەک کە لەگەڵ یاسا نیشتمانییەکان و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان یەکگرتوو بن.
هەر لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم هەنگاوانە لە چوارچێوەی
هەوڵەکانی عیراقدایە بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان و لێپرسینەوە لە تێوەگلاوان بە
تاوانەکانی گروپی تێرۆریستی داعش بەپێی یاسا بەرکارەکان، هاوکات هەماهەنگییەکی نێودەوڵەتی
هەیە بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی ئەو ئەندامانەی داعش، بەتایبەت ئەو تاوانانەی کە
دەگاتە جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی.
لەکۆتایدا ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق
رایگەیاندووە، چاوەڕواندەکرێت ژمارەی ئەو کەسانەی کە سەر بە گروپی تێرۆریستی داعشن
لە سوریاوە دەگوازرێنەوە بۆ عیراق، بگاتە سەرو 7 هەزار زیندانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

