سەعدى ئەحمەد پیرە: بەهیوام گفتوگۆکان بەسوودى ئایندەی گەشی گەلانی عیراق بێت
کوردستان 01:55 PM - 2026-02-02
نوسینگەى راگەیاندنى سەعدى ئەحمەد پیرە
سەعدی ئەحمەد پیرە و ئالبرێشت فۆن ڤيتكه
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ
دووشەممە 2ى2ى2026 سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیکرد لە ئالبرێشت فۆن ڤيتكه،
كونسوڵى گشتیی ئهڵمانيا لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارێکی نێوان
هەردوولادا گفتوگۆکرا لە بارەی بارودۆخی سیاسی
عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی
بەتایبەتیش پێشهاتەکانی دوای هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و عیراق
و چۆنیەتی پێکهێنانی هەردوو کابینەی حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان.
هەر لەو دیدارەدا تەئکید لەسەر شێوازی دابەشکردنی دەسەڵاتەکان و رێزگرتن
لە ماف و دەستکەوتەکانی هەموو پێکهاتەکانی عیراق کرایەوە، لە پێناو داڕشتنی رەسمی
سیاسی ناوخۆو دەرەوەی عیراق کە زامنی ئاشتی و سەقامگیری سیاسی و ئابوری کۆمەڵایەتی
گەلانی عیراق بکات.
سەعدی ئەحمەد پیرە روانگەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی بۆ بارودۆخی
عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و رەسمی ئایندەی سیاسی بۆ وەفدەکە خستەروو، ھیواشی خواست دەرەنجامی گفتوگۆکان بە
سوود و قازانجی ئایندەیەکی گەشی گەلانی عیراق بکەوێتەوە.
ئالبرێشت فۆن ڤيتكه،
كونسوڵى گشتیی ئهڵمانيا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی ئەڵمانیا بە گرنگیەوە
دەروانێتە بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی و عیراق و هەرێمی کوردستان و زەروورەتی پێکھێنانی
حکومەتی نوێی عیراق بەتایبەتی، ووتیشی؛ خوازیاری ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری سیاسیی
لە عیراق و هەرێمی کوردستانین، ئامادەیی ھەموو کارئاسانی و ھەماھەنگی و ھاوکاریەکین
بۆ گەلانی عیراق، هەروەها پێشوازی لە رێككەوتنی نێوان حكوومەتی سوریا و (هەسەدە) دەكەین
و پیرۆزبایی لە هەردوولایان دەكەین، هیوادارین ئەو رێككەوتنە بەردەوام بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

