وەفدێكی وەزارەتی ناوخۆی سوریا بەرەو قامیشلۆ بەڕێكەوت
کوردستان 01:38 PM - 2026-02-03
هاوار نیوز
دیمەنی ئەمڕۆی قامیشلۆ
وەفدێكی وەزارەتی ناوخۆی سوریا بەرەو قامیشلۆ بەڕێكەوتووەو لەشارەكەش بەمەبەستی رێگریكردن لەهەر جوڵەیەكی تیرۆرستی و تێكدانی ئاسایشی ناوچەكە ئامادەكاری و قەدەغەی هاتوچۆ كراوە.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی حەسەكە رایگەیاند: وەفدێكی 150 كەسی وەزارەتی ناوخۆی سوریا، كەپێكهاتووە لەنورەدین بابا وتەبێژی وەزارەتەكەو مەڕوان عەلی فەرماندەی ئاسایشی سەر بە دیمەشق، لەشاری شەدادییەوە بەرەو قامیشلۆ بەڕێكەوتوون و لەشارەكەش ئامادەكاری بۆ هاتنی هێزەكە كراوە، چونكە كاروانێكی هێزەكانی ئاسایشی حكومەتی سووریا لەحەسەكە رووبەڕووی هێرشێكی چەكداری بوونەتەوە و بەو هۆیەوە قەدەغەی هاتووچۆ لە ناوچەكە راگەیەندراوە.
هاوكات هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاڤای كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی شوباتی 2026، رایگەیاند: هێرشەكە لەكاتی جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدەدا روویداوە، كاتێك هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ سەرقاڵی دابینكردنی دەروازە بوون بۆ چوونە ناوەوەی هێزە ئەمنییەكانی حكومەتی سووریا بۆ ناو شاری حەسەكە، كاروانەكە لەلایەن چەند شانەیەكی تیرۆرستییەوە تەقەی راستەوخۆی لێكراوە بەمەبەستی دروستكردنی پشێوی و تێكدانی سەقامگیریی ناوچەكە.
بەڕێكەوتنی وەفدی وەزارەتی ناوخۆی سوریا بۆ قامیشلۆ، بەمەبەستی جێبەجێكردنی رێككەوتنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) یە لەگەڵ حكومەتی كاتی سوریا.
ئاماژەیان بەوەشكردووە: دەستبەجێ وەڵامی سەرچاوەی تەقەكانیان داوەتەوەو لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی گەڕان و پشكنیندا، توانیویانە ژمارەیەك لەئەندامانی ئەو شانە تیرۆرستییانە دەستگیر بكەن.
هاوكات وەك رێكارێكی خۆپارێزی بۆ پاراستنی گیانی مەدەنییەكان و رێگریكردن لە هەر جووڵەیەكی دیكەی تێكدەرانە، هێزەكانی ئاسایش قەدەغەی هاتووچۆی كاتییان لە ناوچەكەدا سەپاندووە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، دوێنێش وەفدێكی ئەمنی سوریا سەردانی حەسەكەیان كرد.
رۆژی 30ی كانوونی دووەمی 2026، هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ناوەڕۆكی رێككەوتنێكیان لەگەڵ حكومەتی كاتی سوریا ئاشكرا كرد، كە لەگەڵ سوپای سوریادا گەیشتونەتە رێككەوتن و قۆناغ بە قۆناغ هێزەكانیان لەگەڵ سوپای سوریادا رێكدەخرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

