فەرمانبەرانی گرێبەست لەوەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن
کوردستان 12:06 PM - 2026-02-04
PUKMEDIA
دابەشکردنی زەوی
بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێنوێنی
نوێ بۆ دابەشکردنی زەوی دەرچوو، کە دەیان هەزار فەرمانبەری گرێبەست لێی سوودمەند
دەبن.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی
کوردستان-دا، بڕیاردرا بەدابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە
گرێبەستن و سوودمەندنەبوون لە وەرگرتنی زەوی، هاوکات وەزارەتی شارەوانی رێنوێنی دابەشکردنی زەوی هەمووار کردەوە،
بەجۆرێک پێدانی زەوی فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەگرێتەوە و رێنوێنییەکە لە رۆژنامەی
(وەقایعی کوردستان) بڵاوکرایەوە، کەتێیدا ئاماژە بەوە دراوە فەرمانبەرانی گرێبەستیش
هاوشێوەی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی ئەگەر هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت 200مەتر زەوی
پێ دەدرێت و لە 4ی 2ی 2026وە جێبەجێدەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 30 هەزار
و 364 فەرمانبەری گرێبەست هەن و نزیکەی دەیان
هەزاریان خزمەتیان لە هەشت ساڵ زیاترە.
هاوکات، لە 27ی 3ی 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی
سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

