بۆردی راگەیاندنی یەكێتی: نیگەرانین لەداخستنی نووسینگەكانی NRT
کوردستان 04:13 PM - 2026-02-04
PUKMEDIA
بارەگای بۆردی راگەیاندنی یەكیتیی نیشتمانیی كوردستان
بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نیگەرانی خۆیی بەرامبەر داخستنی نووسینگەكانی كەناڵی NRT لەهەولێرو دهۆك دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت: ئەم هەنگاوە جێگەی نیگەرانییە و كاریگەریی نەرێنێ لەسەر ناوبانگی هەرێم جێدەهێڵێت و دەبێتە هۆی زیاتر بەرتەسككردنی ئازادی رادەربڕین و میدیایی، بۆیە داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەو سنوورە دەكەین دەرفەت بەهەردوو نوسینگەی NRT بدەن جارێكی دیكە ئازادانە كارە میدیاییەكانیان لەو دوو پارێزگایە جێبەجێ بكەن.
دەقی پەیامەكە:
بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نیگەرانی خۆی بەرامبەر داخستنی نووسینگەكانی كەناڵی NRT لەهەولێرو دهۆك دەردەبڕێت .
بەداخەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی رۆشنبیریی و بەبڕیارێكی ئەمنی و حزبی لەهەولێر و دهۆك نووسینگەكانی كەناڵی NRT دادەخرێن، ئەم هەنگاوە جێگەی نیگەرانییە و كاریگەریی نەرێنێ لەسەر ناو و ناوبانگی هەرێمی كوردستان جێدەهێڵێت و روبەڕووی رەخنەی زۆر دەبێتەوە، بەتایبەت كە تەنها چەند رۆژێكە وەزارەتی رۆشنبیریی سوپاسنامەی پێشكەش بەسەرجەم میدیاكانی كوردستان لەپای سەنگینیان لە روماڵی هەواڵ و رووداوەكانی رۆژئاڤای كوردستان كردووە، هەروەك دەبێتە هۆی زیاتر بەرتەسككردنی ئازادی رادەربڕین و ئازادی میدیایی لە وڵاتەكەمان، بۆیە وەكو بۆردی راگەیاندنی یەكێتی داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەولێرو دهۆك دەكەین دەرفەت بە هەردوو نوسینگەی NRT بدەن كە جارێكی دیكە بتوانن ئازادانە كارە میدیاییەكانی خۆیان لەو دوو پارێزگایە جێبەجێ بكەن .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

