بەپارەی هاوكارییەكان چەندین پڕۆژەی گرنگ لەچەمچەماڵ جێبەجێ دەكرێن
کوردستان 04:56 PM - 2026-02-04
PUKMEDIA
كۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ
كۆبوونەوەی بۆردی چاودێری چەمچەماڵ بەڕێوەچوو، تێدا كۆی ئەو پارانەی كە بۆ قەرەبووی زیانلێكەوتووان خەرجكراوە خرایەڕوو، هاوكات لیژنەیەكی جێبەجێكاریش بۆ چۆنێتی خەرجكردنی ئەو پارەیە پێكهێنرا كە لەقەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان زیاد بووە و ئێستا لەبانكی چەرموو هەڵگیراوە.
لەوبارەیەوە، عەتا محەمەد سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ 4ی 2ی 2026، كۆبوونەوەی بۆردی چاودێری چەمچەماڵ بەڕێوەچوو، كەتێیدا راپۆرتی لیژنەی چاودێری دارایی خرایەڕوو، هاوكات هەڵسەنگاندنی ئەرێنی بۆ میكانیزمی كاری كۆمسیۆنەكەو بۆردی چاودێری دارایی و ئەو داتاو پارەو چەكانە كرا كەبۆ زیانلێكەوتووانی چەمچەماڵ خەرجكراون.
ئەوەشی خستەڕوو: لەكۆی ئەو 14 ملیار و 500 ملیۆن دینارەی كە بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ كۆكرابووەوە، بڕی 8 ملیار و 758 ملیۆن و 728 هەزار و 250 دینار پارە ماوەتەوەو لە بانكی چەرموو لەچەمچەماڵ بەشێوەی نەختینە هەڵگیراوە.
راشیگەیاند: هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لیژنەیەكی جێبەجێكاری بچوككراوە بەسەرپەرشتی قائیمقامی چەمچەماڵ و بەئەندامێتی سەرۆكی شارەوانی چەمچەماڵ، سەرۆكی شارەوانی شۆڕش، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەرو بەڕێوەبەری ناحیەی تەكیە پێكبهێنرێت، بۆئەوەی پێشنیاری ئەو پڕۆژانە بكەن كە بۆ سنوورەكە پێویستن تاوەكو بتوانرێت بەو پارەیەی كە ماوەتەوەو لە بانكی چەرموو هەڵگیراوە، جێبەجێ بكرێن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 22ی12ی2025 قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی هاوكارییەكان بەسەر خێزانە زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی قەزای چەمچەماڵدا دەستپێكردو رۆژی 20ی 1ی 2026، كۆتایی بە دابەشكردنی هاوكارییەكانی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ هات و تائەوكاتە دوو هەزار و 771 چەكی بانكی بۆ دوو هەزار و 771 حاڵەتی جیاواز خەرجكرا لەوانە، هەزار و 681 چەكی بانكی بۆ چاككردنەوە و كڕینی پێداویستی ناوماڵی هاووڵاتیان دابینكراوە و قەرەبووی 285 دوكان و كۆگا و بینای بازرگانی و 804 خاوەن ئۆتۆمبێل كراوەوەتەوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە، رۆژی 9ی12ی2025 لافاو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ روویدا و زیانێكی زۆری ماددی و گیانی لێكەوتەوە و بەهۆیەوە سەدان ماڵ ئاو چووە ناو ماڵەكانیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

