هەورامان.. بەڕێوەچوونی مەراسیمی ساڵانەی پیرشالیار
کوردستان 10:37 AM - 2026-02-06
بێساران تۆفیق
وێنەیەکى مەراسیمەکە
هەموساڵێک لە یەکەمین
چوارشەمەی مانگی دوودا کە دەکاتە دولای چلەی زستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە شارەجوانەکەی
هەورامانی تەخت مەراسیمێک بەڕێوەدەچێت، پێیدەڵێن "زەماوەندی پیرشالیار" ئەم زەماوەندە لە هەموو جیهانەوە گەشتیار
روویلێدەکات.
ئەم زەماوەندە
دانیشتن و کۆبونەوەی هەمو تایەفەکانی هەورامانە لە ماڵی پیرشالیار کۆدەبنەوە بۆ هەڵبژاردنی
شورایەک بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ناوچەکە
ئەم زەماوەندە لە
بەرەبەیانی چوارشەمەوە دەست پێدەکات، بە گەڕانی منداڵانی گوندەکانی هەورامان لە سەعات
پێنجی بەیانیدا تا سەعات حەوت منداڵان ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن، بۆ کۆکردنەوەی شیرینی و
گوێز و بە دەنگێکی بەرز و زوڵاڵ هاوار دەکەن "کڵاوڕۆچنە" هەموو منداڵەکان تورەکەر
کۆڵیان پڕدەکەن لە گوێز و کێک و شیرینی تا سەعات حەوتی بەیانی پاشان سەعات 10ى بەیانی
کاتی قوربانییە هەموو ماڵێک حەیوانێک وڵاخێک دەکات بە قوربانی و دەیبەن بۆماڵی پیرشالیار
لەوێ سەری دەبڕن و دەیکەنە قوربانی بۆ ئەوەی ئەم مەراسیمی ئینتیخاباتەی پەرلەمانەکەیان
بەبێ کێشە و موشکیلە کۆتایى بێت و ئەوئەنجومەنە هەڵبژێرن بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانیان
لە ناوچەکەدا، دوای هەموو گۆشتەکە دەبەنە ناو ماڵی پیرشالیار لەوێ ئەنجومەنەکەی ساڵی
رابردوو لە دواین کارەکان ساڵیاندا هەموگۆشتەکە لەتلەت دەکەن و بەشی ئەو چوارمەنجەڵەی
کە چێشتەکەی تێدا لێدەنێن گۆشت جیادەکەنەوە و ئەوەشی مایەوە دەیبەخشنەوە بەسەر ماڵەکاندا.
دوانیوەڕۆی
چوارشەممە هەموو کوڕە گەنج و جوانەکان و پیرەپیاوە بە ئەزمونەکان لە بەردەم ماڵی پیرشالیار
دەست لەناو دەست دەنێن و هەڵپەرکێیەکی رۆحانی درووست دەکەن و مەسرەحیەکی جوان دەڕازێنەوە
بۆ تەماشاچیانی بیانی کە هاتون بۆ تەماشایان و نزیک بانگی مەغریب چەند دەقەیەک پێش
بانگی مەغریب کۆتایی بە مەسرەحیەکە دێنن.
دوای نوێژی مەغریبی
پێنج شەممە لەسەر جومعە هەموو تایەفەکانی هەورامان دەچنە ماڵی پیر لەوێ نانی ئێوارە
دەخۆن و دوای نان دەست دەکەن بەزیکر و تەلیلە و هەڵبژاردنەکەیان هەموتایەفەکان
کاندیدیان دەبێت، بەڵام لە کۆتایدا چوار کەس هەڵدەبژێرن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

