عیراق.. پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
عیراق 09:25 AM - 2026-02-07
دەستەى پاراستن و ژینگەى هەرێم
وێنەیەکى خۆڵبارین
دەستەى پاراستن و ژینگەى هەرێم بڵاویکردەوە، کە عیراق لەسەر ئاستی
جیهان پلەی پێنجەمی زیانلێکەوتووترین وڵاتانی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە گرتووە، کە
بووەتە هۆی وشکەساڵییەکی درێژخایەن و بەرزبوونەوەی مەترسیداری پلەکانی گەرما.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، گۆڕانی کەشوهەوا لە عیراق تەنها کێشەیەکی
ژینگەیی نییە، بەڵکو هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی خۆراک و ئاو،
بەرزبوونەوەی خێرای پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی سەرچاوەکان، فشارێکی گەورە لەسەر
کەرتی وزە و تەندروستیی گشتیی دروست دەکات، کە ئەمەش پێویستیی بە گۆڕینی بنەڕەتیی
سیستەمی ئاودێریی و بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتییەکان هەیە تاوەکو رێگریی لە کۆچی
بەکۆمەڵی دانیشتووان بگیریێت.
ئاماژەی بە ئەوەش داوە، رێژەی بارانبارین لە 30 ساڵی رابردوودا بە
ڕێژەی 35% کەمی کردووە، ساڵانە بڕی 3 ملیار مەتر سێجا ئاو بەهۆی هەڵمبوون و
سیستەمی کۆنەوە بەفێڕۆ دەچێت.
ئەوەشى خستوەتەڕوو، رۆژانی خۆڵبارین لە 160 رۆژەوە بۆ 250 رۆژ لە
ساڵێکدا زیادیکردووە، عیراق 90%ـی سەرچاوەکانی ئاوەکەی پشت بە ئاوە سنووربەزێنەکان
دەبەستێت.
ئەوەشى ئاشکرا کردووە، عیراق ماوەی 20 ساڵە رووبەڕووی گۆڕانکاریی
توندی ژینگەیی بووەتەوە، کە بەشێکی پەیوەندیی بە گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیی و
بەشێکی دیکەشی بە سیاسەتی ئاویی وڵاتانی دراوسێ و کۆنیی ژێرخانی ئاودێرییەوە هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

