لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
کوردستان 03:09 PM - 2026-02-07
راگەیاندنی نەوت و کانزاکانی سلێمانی
پرۆسەی دابەشکردنی نەوت
دابەشکردنی نەوت لە مەڵبەندەکانی یەک و دوو لەپارێزگای
سلێمانی بەردەوامی هەیە و بڕی 100 لیتر نەوت دەدرێت بە هاووڵاتیان و لەبەرامبەردا
بڕی 31 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت.
لەوبارەیەوە پەیامنێرمان لەسلێمانی رایگەیاند: دابەشکردنی
نەوت لە گەڕەکەکانی (ئازادی و توی مەلیک و عەلی کەمال و دارۆغا) کە سەر بە
مەڵبەندی یەک و دوون بەردەوامی هەیە و بۆ هەر خێزانێک کە کۆبۆنی نەوتیان هەیە بڕی
100 لیتریان لەبەرامبەر 31 هەزار دیناردا پێدەدەرێت.
راشیگەیاند: لەئێستادا مەڵبەندەکانی سێ و چوار و تا
کۆتایی نەوتیان پێنادرێت، بەڵام لەچەند رۆژی ئایندەدا دابەشکردنی نەوت لەمەڵبەندەکانی
یەک و دوو کۆتاییپێدێت و دابەشکردنی نەوت لەمەڵبەندەکانی سێ و چوار و پێنج
دەستپێدەکات، پاشانیش دابەشکردنەکە مەڵبەندەکانی دیکە دەگرێتەوە.
هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2017دا کۆبۆنی
نەوتیان بۆ ماوەی 8 ساڵ بۆ کراوە، هاوکات وەرگرتنی ئەم نەوتە کە بە بەشی ساڵی 2025
هەژمار دەکرێت کۆتا دابەشکردن دەبێت کە بەو کۆبۆنە وەربگیرێت، هەر خێزانێکیش ئەو
کۆبۆنەی نەبێت نەوتی پێنادرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵانی رابردوو بۆ هەر خێزانێک
لەناوچە سنورییەکان 400 لیتر نەوت و بۆ ناو پارێزگاکانیش بڕی 200 لیتر نەوتیان
پێدەدرا، لەبارامبەر هەر بەرمیلێک نەوتیشدا 104 هەزار دینار وەردەگیرا، بەڵام لەئەمساڵدا
ئەو بڕە نەوتە بۆ ناو پارێزگاکان کەمکرایەوە بۆ 100 لیتر واتە نیو بەرمیل، کە
لەبەرامبەردا بڕی 31 هەزار دینار لەهاووڵاتیان وەردەگیرێت، ئەمەش نرخی
پاڵپشتیکراوە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

