هەسەدە پێشنیازێك بۆ وەزارەتی بەرگریی سووریا دەكات
کوردستان 07:53 PM - 2026-02-07
PUKMEDIA
ئاڵاى هەسەدە و حکومەتى کاتى سوریا
سەركردایەتی هەسەدە پێشنیازێكی نیمچەتەواوی پێشكەش بە وەزارەتی بەرگریی سووریا كرد، كە چەندین خاڵ بۆ تەواوكردنی پڕۆسەی تێكەڵبوونەوە لەخۆدەگرێت كەبریتین لە:
یەكەم: رادەستكردنی چوار ناوەندی ئاسایشی ناوخۆ لەحەسەكە و دوو ناوەند لە قامیشلۆ، بە مەبەستی راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان.
دووەم: كارپێكردنەوەی فڕۆكەخانەی قامیشلۆ لەژێر پاسەوانیی هێزەكانی ئاسایش و بە بەڕێوەبردنی فەرمانبەرانی مەدەنیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆكەوانیی سووریا.
سێیەم: ناردنی فەرمانبەران بۆ سەرپەرشتیكردنی دەروازەی سێمالكا، لەگەڵ مانەوەی دەروازەكە لەژێر پاراستنی هێزەكانی ئاسایشدا.
چوارەم: كارپێكردنەوەی بیرەنەوتەكانی ڕمێلان لەلایەن ستافی وەزارەتی نەوتی سووریاوە، بە مەرجێك لە ڕووی ئەمنییەوە لەژێر دەسەڵاتی ئاسایشدا بمێننەوە، هەروەها تەرخانكردنی بەشێك لە بەرهەمەكە بۆ (گەشەپێدانی حەسەكە)، كە هەسەدە ئیدارەی دەكات.
پێنجەم: كشاندنەوەی هێزە سەربازییەكانی سەر بە هەسەدە بۆ عامودا، دێرك (مالیكیە)، دەرباسیە و كۆبانێ و گۆڕینیان بۆ چوار لیوا، كە لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە وەزارەتی بەرگریی بن و مووچەكانیان لەو وەزارەتە وەربگرن.
شەشەم: مانەوەی هێزەكانی ئاسایش لە تەواوی ئەو ناوچانەی، كە ئێستا هەسەدەی لێیە، لەوانەش حەسەكە و قامیشلۆ و گرتنەدەستی ئیدارەی ئەمنیی ئەو ناوچانە.
حەوتەم: ڕادەستكردنی لیستی ناوی ئەندامانی ئاسایش بۆ ئەوەی مووچەكانیان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی سووریاوە خەرجبكرێت.
هەشتەم: هەڵكردنی ئاڵاكانی سووریا لە تەواوی پارێزگاكەدا.
نۆیەم: ئەنجامدانی پڕۆسەیەكی گشتگیری ئاڵوگۆڕی دیلەكان.
دەیەم: پابەندبوونی ئەندامانی ئاسایشی ناوخۆ بە مانەوە لەناو چوارگۆشە ئەمنییەكانی حەسەكە و قامیشلۆ، بە مەرجێك هێزەكانی ئاسایش دابینكردنی تەواوی پێداویستییەكانیان لە ئەستۆبگرن.
یانزەیەم: ئەندامانی ئاسایشی ناوخۆ هیچ دەسەڵاتێكی ئەمنییان لەناو هەردوو شاری حەسەكە و قامیشلۆدا نابێت.
دوانزەیەم: دانانی بازگەی هاوبەش لە نێوان ئاسایشی ناوخۆ و هێزەكانی ئاسایش لە تەواوی گوندەواری كۆبانێ، لە كاتێكدا لیوای سەر بە هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لەناو شارەكەدا بڵاودەبنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

