زانکۆى کۆبانێ: بەهۆى هێرشى چەکدارى فاتیمەی خوێندکار قاچەکانى لەدەستدا
کوردستان 01:17 PM - 2026-02-09
ANF NEWS
وێنەیەکى فاتیمە لەناو زانکۆى کۆبانێ
زانکۆى کۆبانێ
لەبارەى هێرشەکانى دیمەشق بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: وێڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، گرووپە چەکدارەکانی
سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا کاتێک کۆمەڵکوژیان لە گوندی "خەراب عەشک" ئەنجامدا، لەم
هێرشە دڕندانەیەدا فاتیمە حاج مەحمود، خوێندکاری زانکۆی کۆبانی، هەردوو قاچى
لەدەستدا، ئەمڕۆ ئێمە ڕاستەوخۆ ئەم بانگەوازە ئاراستەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین، ئایا دیمەنەکانی کەمپەکەتان بینیوە و هەستتان بەو
ئازارە کردووە؟ .
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: بە دیاریکراوی،
لە (25ی کانوونی یەکەمی 2026)دا، وێڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، گرووپە چەکدارەکانی سەر
بە حکومەتی کاتیی سوریا کۆمەڵکوژییەکیان لە گوندی "خەراب عەشک" ئەنجامدا
و خێزانێکی تەواویان کردە ئامانج، لە ئەنجامدا، پێنج ئەندامی ئەو خێزانە شەهید
بوون و پێنجی دیکەش بریندار بوون، کە لە نێوانیاندا منداڵ هەن.
روونیشکراوەتەوە: فاتیمە حاج مەحمود، خوێندکاری زانکۆی کۆبانی،
کە ساڵی یەکەمی لە کۆلێژی یاسا دەستپێکردبوو، لەم هێرشە دڕندانەیەدا هەردوو قاچی لەدەستدا،
ئەو بە ئەندامانی جەستەی خۆی باجی ئەم شەڕەی دا، ئەمڕۆ ئێمە ڕاستەوخۆ ئەم بانگەوازە
ئاراستەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین، ئایا دیمەنەکانی
کەمپەکەتان بینیوە و هەستتان بەو ئازارە کردووە، کە دەیگوازێتەوە؟ چۆن دەکرێت کچێکی
گەنج، کە تازە دەستی بە ڕێگای داهاتووی خۆی کردبوو، قاچەکانی لەدەستبدات؟ چۆن دەکرێت
منداڵێک، کە تازە چاوی بە ژیان هەڵێناوە، بێ دایک، یان تەنانەت بێ ناو بەجێ بهێڵرێت؟
ئەوەش خراوتەڕوو: ئەو کۆمەڵکوژی، کوشتن، برینداربوون و کارەساتانەی،
کە لە بەرچاوی منداڵان و گەنجانمان ڕوودەدەن، شۆکی دەروونیی قووڵیان دروستکردووە و
سەدان برینی ساڕێژنەبوویان لە دوای خۆیان جێهێشتووە، ئایا ئەم دیمەنانە چ جۆرە شوێنەوارێک
لەسەر ویژدانی مرۆڤایەتی بەجێدەهێڵن؟ ئایا قەت ئەم پرسیارە لە خۆتان دەکەن؟
باس لەوەش کراوە: وشەکان ناتوانن قەبارەی ئەو کارەساتە دەرببڕن،
کە بەسەر خوێندکارەکەمان و خێزانەکەیدا هاتووە، فاتیمە تەنها ناوێک نییە لەنێو خوێندکارانی
زانکۆدا؛ بەڵکو ئەو هێمایەکە بۆ خواست و پێداگری و خەونی داهاتوویەک، کە بۆ دادپەروەریی
و یاسا تەرخانکرابێت، کاتێک کورسییەکانی خوێندن و خەونەکانی سبەینێ دەگۆڕێن بۆ یادەوەریی
بەئازار و تۆقێنەر، ئایا ئەوە مایەی شەرمەزاری نییە بۆ هەموو مرۆڤایەتی؟ ئەمە برینێکە،
کە بە قووڵی لە ویژدانی هەموومان دەدات.
زانکۆى کۆبانێ ئەوەش
رادەگەیەنێت: ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتیی زانکۆ و ستافەکەی، بە هەموو کۆلێژ و بەشەکانەوە،
پشتیوانیی مەعنەوی و مرۆیی تەواوی خۆمان بۆ خوێندکارەکەمان فاتیمە و خێزانەکەی لەم
دۆخە کارەساتبارەدا دەردەبڕین و پابەندین بە پێشکەشکردنی هەموو پشتیوانییەکی دەروونی،
کۆمەڵایەتیی و پەروەردەیی پێویست بۆی، تا بتوانێت درێژە بە کاروانی ئەکادیمیی خۆی
بدات و تەواوی مافە ڕەواکانی پیادە بکات، هەروەها خەم و پەژارەی قووڵ و هاوسۆزیی خۆمان
لەگەڵ ڕایگشتی بەشدەکەین، ئەم ڕووداوە و دەرهاویشتەکانی دەبێت جێگەی بایەخی هەموو
دامەزراوە ئەکادیمییەکان و کۆمەڵگەی یاسایی و مافپەروەران بێت.
لە کۆتاى بەیاننامەکەدا
هاتووە: جارێکی دیکەش، داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ
دەکەین، کە بەگوێرەی ویژدانیان جووڵە بکەن و بە جددی مامەڵە لەگەڵ ئەم کردەوە دڕندانەیە
بکەن و دەست بە لێکۆڵینەوەی یاسایی بکەن بۆ مسۆگەرکردنی پاراستنی مەدەنییەکان و ڕێگریکردن
لەوەی ببنە قوربانیی جەنگە وەحشیگەرییەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

