به‌هه‌وڵی یه‌كێتى فەرمانگەى گومرگ لە باوه مه‌حمود ده‌كرێته‌وه
کوردستان 01:58 PM - 2026-02-09
PUKMEDIA
سروە محەمەد
دوای هه‌وڵ و ماندوبونێكی زۆری ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دواجار ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا به كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی گومرگ له بازگه‌ی باوه‌مه‌حمود.
سروه محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به PUKMEDIA راگه‌یاند: دوای هه‌وڵ و ماندوبونێكی زۆر و دوای دروستبوونی گرفت و ئاریشه‌ی قورس بۆ هه‌زاران شۆفێری بارهه‌ڵگری گه‌وره له‌نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، دواجار ره‌زامه‌ندیم وه‌رگرت به‌كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی گومرگی له بازگه‌ی باوه‌مه‌حمود.
ئاشكراشی كرد: ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، دوای هه‌وڵ و ماندوبونی زیاتر له مانگێك و سه‌ردانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومركی ناوه‌ند، توانیمان ده‌نگی هه‌زاران شۆفێری بارهه‌ڵگری گه‌وره بگه‌یه‌نین كه زیاتر له ساڵێكه گرفتاری نه‌بوونی گومركن له‌و خاڵه سنوورییه.
سروه محه‌مه‌د روونیشی كرده‌وه: سه‌ردانی شۆفێرهكانم كردبوو، به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه‌م پێدابوون و پێم وتبوون تا كێشه‌ی نه‌بوونی گومرگ و مانه‌وه‌ی شۆفێران له‌و بازگه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كه‌م ناگه‌ڕێمه‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، راشیگه‌یاند: دواجار و دوای چه‌ندان سه‌ردان و هه‌وڵ و ماندوبوون توانرا قه‌ناعه‌ت به وه‌زاره‌تی بازرگانی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت به كردنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی گومركی خێرا، بۆ رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی شۆفێران و هاووڵاتییان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

