یەک ملیۆن لیتر نەوت بەسەر خاوەن پێداویستییە تایبەتەکاندا دابەشدەکرێت
کوردستان 11:32 AM - 2026-02-11
تایبەت
دابەشکردنی نەوت بەسەر خاوەن پێداویستییە تایبەتەکاندا
ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشکردنی یەک ملیۆن لیتر نەوت بە
نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر 10 هەزار خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەتدا دەستیپێکرد، جێگری
پارێزگاری سلێمانی-ش رایگەیاند: خزمەتەکانمان بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەردەوام
دەبێت و هەوڵدەدەین لەمانگی پیرۆزی رەمەزانیشدا سفرە و خوانەکانیان پڕ بکەین.
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: دوای ئەوەی داواکارییەکمان
پێشکەشی وەزارەتی نەوتی عیراقکرد بۆ دابینکردنی بڕی یەک ملیۆن لیتر نەوت تا بەسەر
خێزانە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکاندا دابەشی بکەین، بەخۆشحاڵییەوە
داواکارییەکەمان قبوڵکرا و ئەمڕۆ بڕی یەک ملیۆن لیتر نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر 10
هەزار خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەتدا دابەشدەکەین، کە بۆ هەر خێزانێک 100 لیتر نەوت دەبێت و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
راشیگەیاند: خزمەتەکانمان
بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لێرەدا کۆتایی نایەت و لەئێستادا لە مانگی پیرۆزی
رەمەزان نزیکدەبینەوە، وەک پارێزگای سلێمانی هەموو هاوکارییەکی خێزانە خاوەن
پێداویستییە تایبەتەکان دەکەین و داواش لە سەرمایەدارانی سلێمانی دەکەین وەک
هەمیشە هاوکارمان بن، تا بتوانین سفرە و خوانی ئەو خێزانانە پڕ بکەین.
هاوکات سامان
حسێن سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:
لێرەوە سوپاسی جێگری
پارێزگاری سلێمانی دەکەین کە بەدەنگ داواکارییەکەمانەوە هات و نەوتی بۆ دابینکردین،
هاوکات سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیش دەکەم کە لەسەر
ئەرکی خۆی پسووڵەی بۆ دروستکردوین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

