خانەنشینانی کوردستان: بێدەنگی دەشکێنین و دێینە سەرجادە
کوردستان 11:13 AM - 2026-02-12
PUKMEDIA
کۆنگرەی رۆژنامەوانی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان
خانەنشینانی
کوردستان بێدەنگی دەشکێنن و ئاگاداری دەدەنە حکومەت، کەئەگەر کێشەکانیان چارەسەر
نەکرێت و بەدەنگیانەوە نەچن، بێدەنگی دەشکێنن و دێنە سەرجادە، پەیامێکیشیان دایە حکومەت و وتیان: لەجیاتی بەدوای بەرژەوەندی تایبەتی خۆتانەوە بن، بەدوای بەرژەوەندی مووچەخۆراندا بن.
یەکێتی
خانەنشینانی کوردستان، ئەمڕۆ 12ی 2ی 2026، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا داوای ماف و مووچە و قوتی خۆیان کرد و رایانگەیاند: چەندین
ساڵە هەموو ئومێدمان لەسەر 2026 هەڵچنیبوو بۆئەوەی مووچەکانمان لەکاتی خۆیدا بێت و
دۆخمان باش ببێت و لانی کەم هاوتای بەغداد بین، بەڵام بەداخەوە هەر لە ئێستاوە
دواخستنی موچەکانمان دەستیپێکردووە، ئێمە یان دەنگمان باش ناگات یان پشتگوێی دەخەن،
لەجیاتی بەدوای بەرژەوەندی تایبەتی خۆتانەوە بن، بەدوای بەرژەوەندی مووچەخۆراندا
بن.
وتیشیان: ئێمە کەهەتا
ئێستا بێدەنگیمان هەڵبژاردوە لەبەر ئەوەیە لەبەردەم نەیاراندا نەتانشکێنین و
نامانەوێت دەنگمان لەناوخۆ زیاتر بڕوات و ئامادەین دور لەچاوی کامێراش لەگەڵ
بەرپرسانی ئەم هەرێمە دابنیشین و کێشەکانمان باس بکەین، بەڵام کەنایەنە خەت ناچارین بە شێوازی تر دەنگی خۆمان بگەیەنین و ئاگادارتان دەکەیەنەوە کە خەڵک زۆر پڕە و بەهەموو جۆرێک ئامادەین بێینە سەر جادە.
لەلایەکی ترەوە
ئاماژەیان بەوەکرد: ئەو خانەنشینانەی لە ساڵی 2025 خانەنشین کراون، دەیان کێشەیان
هەیە و هەرچی شایستەیە بۆیان خەرج نەکراوە، هاوکات سەرجەم ATM ەکان
کێشەیان هەیە و بونەتە بارگرانی بۆ مووچەخۆران و کارناکەن و قەرەباڵغی دروستدەبێت،
کەدیسان ئەمەش بارگرانییەکی ترە بۆ مووچەخۆران.
ئەمە لەکاتێکدایە هەر دوێنێ كۆمەڵەی كەمئەندامانی سەنگەر لەبارەی نەبەستنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی
پار کۆنگرەیەکیان ئەنجامدا و رایانگەیاند: تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مۆڵەت
دەدەینە وەزیرو وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆئەوەی بەپەلە مووچەی مانگی 10ی ساڵی
رابردوومان بۆ ببەستێت، بەپێچەوانەوە دواتر هەڵوێستمان دەبێت و ئامادەشنین مووچەی
مانگی یەك وەربگرین، وتیشیان: حكومەتی هەرێم لەسەر خوێنی ئێمە دروستبووەو دەبوایە لەبری ئەوەی
مووچەكانمان رابگرێت و دەست بۆ قوتی منداڵەكانمان بەرێت، یاسای ژمارە 34ی
خانەنشینی جێبەجێ بكردایە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

