کۆمسیۆن بەردەوامە لەخەرجکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق
عیراق 11:59 AM - 2026-02-12
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆن
کۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە رۆژی سێشەممەی
ڕابردوو ١٠ / ٢ / ٢٠٢٦ـەوە دەستیکردوە بە پرۆسەی خەرجکردنی پاداشتی فەرمانبەرانی
سەر سندوقەکانی دەنگدان لە چەند پارێزگایەک و هەتا ئێستاش بەردەوامە.
جومانە غەلای،
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست PUKMEDIA کەوتوە
رایگەیاند: "ئیدارەی هەڵبژاردن لە رێگەی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی کۆمسیۆنەوە،
پارەی پاداشتی فەرمانبەرانی دەنگدانی لە سێ پارێزگا خستووەتە سەر کارتەکانیان
(ماستەر کارت)، کە بریتین لە پارێزگاکانی بەسرە، دهۆک، و میسان."
ئاماژەی بەوەش
کردووە کە پاداشتەکان بەسەر ٤١ ناوەندی تۆمارکردن لە پارێزگاکانی میسان و دهۆک، و
٧٦ ناوەندی تۆمارکردن لە پارێزگای بەسرە دابەشکراون.
هەروەها وتیشی:
کۆمسیۆن بەردەوامە لە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی رافیدەین بۆ تەواوکردنی دابەشکردنی
کارتەکانی ماستەر کارت بەسەر نووسینگەی پارێزگاکاندا، کە رێژەی دابەشکردنیان
گەیشتووەتە ٩٠٪، و دواتر کۆمسیۆن بەپێی ریزبەندی پارەکە دەخاتە سەر کارتەکانیان.
لە لایەکی
دیکەوە، سۆران کاکل، جێگری بەڕێوەبەری بنکەی سێیەمی کۆمسیۆن لە خورماتوو بە PUKMEDIA ی راگەیاند:
پرۆسەکە لەو چوارچێوەیەدا دەبێت کە کۆمسیۆن پەیڕەوی دەکات، ئەویش خەرجکردنی ١٥٠ هەزار
دینار بۆ
هەر کەسێک کە فەرمانبەری دەوڵەت بێت لەگەڵ پێدانی سوپاس و پێزانین، و بڕی ٢٥٠ هەزار
دینار بۆ
دەرچووانی ئامادەیی و سەرووتر کە فەرمانبەری حکومی نین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

