پەرلەمانی ئەوروپا هێرشەکانی سەر رۆژئاڤای کوردستان سەرکۆنە دەکات
جیهان 07:36 PM - 2026-02-12
AFP
پەرلەمانی ئەوروپا
پەرلەمانی ئەوروپا
بڕیارێکی بەپەلەی پەسەند کرد و تێیدا سەرکۆنەی هێرشە سەربازییەکانی حکوومەتی کاتی
سوریا دەکات بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان، کە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ١٧٠ هەزار
کەس و وێرانبوونی ژێرخانی کۆبانێ و حەسەکە.
ئەمڕۆ
پێنجشەممە ١٢-٢-٢٠٢٦، پەرلەمانی ئەوروپا لە دانیشتنێکی گشتیدا لە شاری ستراسبۆرگی
فەرەنسا، بڕیارێکی بەپەلەی پەسەند کرد کە تێیدا بە توندی سەرکۆنەی هێرش و
توندوتیژییەکانی هێزەکانی حکوومەتی کاتی سوریا دەکات دژی هاووڵاتیانی مەدەنی لە رۆژئاڤای کوردستان و نیگەرانی
قووڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو هێرشە سەربازییانەی کە لە ٦ی کانوونی دووەمی
٢٠٢٦ەوە دەستیان پێکردووە و بوونەتە هۆی کوژرانی سەدان مەدەنی و ئاوارەبوونی زیاتر
لە ١٧٠ هەزار
کەس. لە بڕیارەکەدا هاتووە کە نزیکەی ٢٥٠
هەزار کەس لە شاری کۆبانێ بەدەست بێ ئاوی، بێ کارەبایی و نەبوونی
خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانەوە دەناڵێنن.
پەرلەمانی
ئەورووپا جەختی لەوە کردەوە کە پێشێلکاریی توند بەرامبەر یاسا نێودەوڵەتییەکان
ئەنجامدراوە، لەوانە: کوشتنی دەرەوەی یاسا، ڕفاندن، و بێڕێزیکردن بە گۆڕستانەکان.
هەر لەو
چوارچێوەیەدا، پەرلەمان پێشوازی لەو ڕێککەوتنە کرد کە لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
لە نێوان حکوومەتی کاتی و هێزەکانی سووریای دیموکرات ئیمزا کراوە، ئەم
ڕێککەوتنە وەک هەنگاوێکی سەرەکی بۆ پاراستنی مافە سیاسی و پەروەردەییەکانی گەلی
کورد و جێگیرکردنی ئاگربەست لەقەڵەم درا.
پەرلەمان
هۆشداری دا لە مەترسیی ڕاکردنی سەدان چەکداری داعش لە گرتووخانەکان و داوای لە
وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا کرد کە بەرپرسیارێتی ژن و منداڵانی داعش لە
کەمپەکانی هۆل و ڕۆژ بگرنە ئەستۆ و بیانگەڕێننەوە بۆ دادگاییکردن.
پەرلەمانی
ئەورووپا پەیامێکی ڕوونی ئاراستەی هەموو لایەنەکان کرد و ڕایگەیاند: هیچ
هاوکارییەک بۆ ئاوەدانکردنەوەی سووریا پێشکەش ناکرێت، مەگەر پێشکەوتنی ڕاستەقینە
لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و گواستنەوەی سیاسی و پاراستنی مافی کوردەکان نەیێتە
کایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

