کۆنترۆڵی کارەبا: بەهیچ جۆرێک نرخی کارەبا زیادنەکراوە
کوردستان 10:59 AM - 2026-02-16
PUKMEDIA
دابەشکردنی کارەبا
ماوەیەکە بەشێکی زۆری هاووڵاتیان گللەییان لە نرخی کارەبای ئەم مانگە
هەیە و پێیان وایە بەراورد بە مانگەکانی رابردوو پارەیەکی زۆرتریان بۆ هاتووەتەوە،
بهڕێوهبهری كۆنتڕۆڵی كارهبای سلێمانی-ش دەڵێت: هەموو لایەک دڵنیادەکەمەوە تاکە
هۆکار ئەوەیە کە خودی هاووڵاتیان خۆیان کارەبای زیاتریان بەکارهێناوە و بەهیچ
جۆرێک نرخی کارەبا زیادنەکراوە.
غالب محهمهد بهڕێوهبهری كۆنتڕۆڵی كارهبای سلێمانی به
وێبسایتی رهسمیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگهیاند: لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆری هاووڵاتیان
گللەییان لە نرخی کارەبای ئەم مانگە هەیە و پێیان وایە بەراورد بە مانگەکانی رابردوو
پارەیەکی زۆرتریان بۆ هاتووەتەوە، بەڵام هەموو لایەک دڵنیادەکەمەوە تاکە هۆکار
ئەوەیە کە خودی هاووڵاتیان خۆیان کارەبای زیاتریان بەکارهێناوە، ئەمەش بەهۆکاری ئەوەی
کە مانگی رابردوو خواستی زیاتر لەسەر بەکارهێنانی کارەبا هەبووە بەهۆی ئەو شەپۆلە
سەرمایەی رووی لەهەرێم کردبوو.
راشیگەیاند: بەهیچ شێوەیەک نرخی کارەبا گران نەکراوە و بۆ 400 کیلۆواتی یەکەم بۆ هەر واتێک بڕی 72
دینار و بۆ 400 کیلۆواتی دووەم 108 دینار و بۆ 400 کیلۆواتی سێهەم 175 دینار و بۆ
400 کیلۆواتی چوارەم 265 دینار لەهاووڵاتیان وەردەگیرێت، بۆیە گرنگە هاووڵاتیان
هەوڵبدەن بەکارهێنانی کارەبایان لە مانگێکدا نەگاتە سەروو 400 کیلۆوات.
بەمەبەستی دابینکردنی کارەبای 24 سەعاتی بۆ هاووڵاتییان، کەمتر لەساڵێکە
پرۆژەی رووناکی لەهەرێم جێبەجێکراوە، بەڵام بەهۆی وەرزی زستان و سەرما هاووڵاتییان
نیگەرانن لەوەی پارەی کارەبایان زۆر بۆ هاتووەتەوە و دەڵێن: بڕی پارەی کارەبا
زیادکراوە لە سەرمان، لەبەرامبەریشدا وەزارەتی کارەبا لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند:
نرخ وەک خۆیەتی و هۆکارەکەی زیاد بەکارهێنانی بڕی کارەبایە.
هاوکات بهڕێوهبهری كۆنتڕۆڵی
كارهبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، هەر هاووڵاتییەک ئەو پسوڵەیەی بۆی هاتووەتەوە
مانگێک زیاتری تێدایە و هیچ کاریگەری لەسەر نرخی کیلۆواتەکان ناکات، چونکە بەپێی
سیستمەکە لەدوای 30 رۆژ جارێکی دیکە هاووڵاتییەکە دەتوانێت سوودمەند ببێتەوە لە
کیلۆواتێک بە 72 دینار، بەڵام هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی هەموو 30 رۆژ جارێک
پسووڵە بۆ هاووڵاتیان بگەڕێتەوە و لەو وادەیە لانەدات.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی
رووناکی راگەیاند، بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 سەعاتی بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە
بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، لە رۆژی 14ـی ئایاری 2025 ئەنجومەنی
وەزیرانی هەرێم بە کۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پرۆژەکەی دەرکرد و پاشان دەستکرا
بە جێبەجێکردنی، ئێستا پرۆژەکە چوار ملیۆن و 500 هەزار هاوبەشی هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

