بۆ كپكردنی دهنگی ئازاد میدیاكانی سلێمانی بهئامانج دهگیرێن
کوردستان 10:40 AM - 2026-02-17
PUKMEDIA
هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆ سەر میدیاکانی سلێمانی
هێرشەئەلکترۆنییەکان بە گشتى و بەتایبەت بۆ سەر میدیاکانى سنورى سلێمانیی بەردەوامی هەیە، بەجۆرێک لەماوەی چوار ھەفتەی رابردوودا بەدەیان پەیج و ئەکاونتی ناوچەی سلێمانی داخراون و زیاتر لە دە ملیۆن لایک و فۆڵۆوەرزی ئەم پلاتفۆرمانە لە پەیوەندی و ئاگایی ئەم سەکۆیانە بێبەشبوون، لەنێویشیاندا پەیجەکانی کەناڵ 8 و کۆباس و خانم و ئێستا.
بۆ جاری دووەم لاپەڕەی فەیسبوکی بۆکس هەواڵ داخرا
لەڕاگەیەنراوێکدا لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
رایگەیاند: لە چوارچێوەی ئەو هێرشە ئەلکترۆنیە بەردەوامەی دەکرێتە سەر میدیاکانی
سنوری پارێزگای سلێمانی، تەنها لە ماوەی یەک ساڵدا دوو جار لاپەڕەی ماڵپەڕی www.boxhawal.com لە
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دادەخرێت، کە پەیچی یەکەم 183 هەزار فۆڵۆوەرزی ھەبوو
داخرا، ڕۆژی 16 ی شوباتی 2026 پەیچی دووەم کەلەبری پەیجی یەکەم
دروستکرابوو ژمارەی فۆڵۆوەرزی 227 دووسەدو بیستو حەوت هەزار بوو داخراو ئێستا
دیجیتاڵ میدیای بۆکس ھەواڵ کە (خاوەنی مۆڵەتی رەسمیە) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی مێتا ھیچ
پەیجێکی نیە.
راشیگەیاند: چوار ھەفتەی رابردوودا بەدەیان پەیج و ئەکاونتی ناوچەی
سلێمانی داخران و زیاتر لە دە ملیۆن لایک و فۆڵۆوەرزی ئەم پلاتفۆرمانە لە پەیوەندی
و ئاگایی ئەم سەکۆیانە بێبەش بوون، ئامانجی سەرەکی ئەم ھەڵمەتەش تەنھا دابڕانی
وەرگرەکانە لەو سەکۆیانەو مێتاش لە پیلانەکانی ئەم گروپ و دەستەو تاقمە فێڵاوییانە
بێ ئاگایە.
میدیاکانی سلێمانی بەئامانج دەگیرێن
سلێمانی لەبەردەم هێرشێكی چڕوپڕی ئەلكترۆنی دایەو هێرشەكان لەلایەن
كەسانی شارەزاوە دەكرێن، چەندیدن جاریش فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتمان
لێئاگادار كردووەتەوە، بەڵام هیچ وەڵامێكیان نەبووە.
كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
بەوێبسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: سەرجەم پەڕەو هەژمارو پلاتفۆڕمەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەبەردەم
هێرشی ئەلكترۆنی و هەڕەشەی داخستندان، چونكە كێشەكان كێشەی تەكنیكی و كۆپی رایت و
هەڕەمەكی نین، بەڵكو هێرشەكان لەلایەن كەسانی شارەزاوە دەكرێن و بەدیاریی كراوی
میدیاكانی سلێمانی دەكەنە ئامانج، بەجۆرێک جگە لەداخستن كار لەسەر شاردنەوەی پۆست
و بڵاوكراوەكانیشیان دەكرێت، بەشێوەیەك بەپڕۆمۆت و سپۆنسەریش پەیج و
بڵاوكراوەكانیان وەك پێویست نابینرێن.
راشیگەیاند: پێشتریش چەندین كۆڕو سیمینارمان بۆهۆشداری لەسەر هێرشی
ئەلكترۆنی بۆسەر میدیاو سۆشیاڵمیدیاكانی سلێمانی كردووەو چەندین جاریش داواكاریمان
بۆ فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بەرز كردووەتەوەو وتوومانە كەدەبێت
حكومەت رێگری لەم جۆرە هێرشانە بكات و ئاگاداریانبێت، بەڵام هیچ
وەڵامێكیان نەبووە.
هەوڵی کپکردنی دەنگی ئازاد دەدرێت
پسپۆڕێكی بواری
ئایتی هێرشە ئهلكترۆنییەکان بۆ سەر میدیاکانی سنوری سلێمانی بۆ ئەوە
دەگەڕێنێتەوە كهله سنووری سلێمانی و ههڵهبجه میدیا زیاتر ئازادانهترو بوێرانهتر
كار دهكات، ئهمهش ههندێك حزب و كهسی سهخڵهت كردوهو له رێگهی ئهو هێرشانهوه
ههوڵی كپكردنی دەدەن.
هاوكات پسپۆڕێكی
بواری ئایتی كه نهیویست ناوی بهێندرێت بە PUKMEDIA ی راگەیاند: ئهو هێرشانهی دهكرێنه سهر میدیا ئهلكترۆنییهكانی
سلێمانی زۆرینهیان لهههولێرهوه دهكرێنه سهر سلێمانی و تهنانهت چهندجارێك
شوێنی هێرشهكانیشمان دیاریی كردوه، كه لهشوێنی زۆر تایبهتهوه كراون و كهس
ناتوانێت بچێته ئهو شوێنانه.
وتیشی: هۆكاری
ئهو هێرشە ئهلكترۆنییانه بۆ ئهوه دهگهڕێتهوه كهله سنووری سلێمانی و ههڵهبجه
میدیا زیاتر ئازادانهترو بوێرانهتر كار دهكات، ئهمهش ههندێك حزب و كهسی سهخڵهت
كردوهو له رێگهی ئهو هێرشانهوه ههوڵی كپكردنی ئهو دهنگانه دهدهن.
پسپۆڕهكهی
بواری ئایتی دهشڵێت: پێویسته لهسهر ئاستی پارێزگای سلێمانی و رێكخراوه حكومی
و ناحكومییهكان، ههوڵی راگرتنی ئهو هێرشانه بدرێت و به رهسمی حكومهتی ههرێمی
لێ ئاگادار بكاتەوە و رێگهنهدرێت چیتر لهههولێرهوه هێرش بكرێته سهر سلێمانی.
هێرشە ئەلکترۆنییەکان بۆ سەر میدیاکانی سلێمانی بەردەوامن
لەچوارچێوەی هێرشە ئەلکترۆنییەکان بۆ سەر میدیاکانی سنوری سلێمانی لەماوەی
رابردوودا پەیجەکانی کۆباس و کەناڵ 8 لەتۆڕی
كۆمەڵایەتی فەیسبووك بەهۆی هێرشی ئەلیكترۆنی و ریپۆرتدانی ناڕەواوە لەلایەن مێتاوە
ناچالاك كران و لەبەرامبەردا رایانگەیاند: كە لاپەڕەی كوردی/سۆرانی دامەزراوەكە
لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بەهۆی هێرشی ئەلكترۆنی و ریپۆرتدانی ناڕەواوە لەلایەن
مێتاوە ناچالاك كراوە، لەكاتێكدا ئەم هێرشە ئەلكترۆنییانە مانگێك زیاترە بەردەوامن
و پێشتریش بەهۆی پشتگیریی لەدۆزی گەلی كورد لەڕۆژئاڤای كوردستان، لەلایەن چەند
پەیج و ماڵپەرێكی نزیك لەحكومەتی كاتی سووریاوە دەكران، هەروەها لەسێ رۆژی
رابردوودا هێرشەكان زیاتر چڕكرانەوە، كە زۆر جێگەی سەرسوڕمانە هێرشەكانی ئەمجارە
لە ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە بوون.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا بۆ بەرتەسككردنەوەی ئازادی
رادەربڕین و سنوورداركردنی كاری میدیایی، هەریەك لەلاپەڕەكانی PUKMEDIA،
کەناڵ 8، كۆباس، ئێستا، خانم، SNN و چەندین لاپەڕەو ماڵپەڕو سۆشیاڵمیدیای دیكە لەسنووری پارێزگای
سلێمانی رووبەڕوی داخستن و هێرشی ئەلكترۆنی بوونەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

