ئەندروی برای پاشای بەریتانیا دەستگیركرا
جیهان 03:15 PM - 2026-02-19
ميدياكان
ئەندروی برای پاشای بەریتانیا
پۆلیسی بەریتانیا دەستگیركردنی ئەندرو-ی برای پاشا چارڵزی بەتۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی جێفری ئێپستین راگەیاند.
لەوبارەیەوەپۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند: ئۆپراسیۆنی دەستگیركردنی ئەندرو لەلایەن پۆلیسی وادی تەمز-ەوە بە هەشت ئۆتۆمبێلی پۆلیس ئەنجامدراوەو دوای ساڵانێك لە تێوەگلانی ناوبراو لە دۆسییە گوماناوییەكانی جێفری ئێپستین-ی بازرگانی پێشووی ئەمریكی.
بەپێی سەرچاوەكانی نزیك لە لێكۆڵینەوەكە، دەستگیركردنەكە پەیوەندی بە گومانی گواستنەوەی زانیاری و بەڵگەنامەی نهێنیی دەوڵەتەوە هەیە بۆ جێفری ئێپستین، لەو سەردەمەی كە ئەندرو وەك نێردەی بازرگانیی بەریتانیا كاری كردووە. لە لایەكی دیكەوە، كیر ستارمر، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا داوای لە ئەندرو و هەموو ئەو كەسانە كردووە كە زانیارییان لەسەر دۆسیەی ئێپستین هەیە، هاوكاریی دەسەڵاتە دادوەرییەكانی بەریتانیا و ئەمریكا بكەن.
ئەم رووداوە دوای ئەوە دێت كە لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوودا، پاشا چارڵزی سێیەم بڕیاری دا هەموو نازناوە شاهانەكان لە ئەندروی برای وەربگرێتەوە و لە كۆشكی "رۆیاڵ لۆدج"یش دەری بكات، ئەمەش وەك هەوڵێك بۆ پاراستنی ناوبانگی خێزانی شاهانە لەو فەزیحە ئەخلاقی و یاساییانەی كە بەرۆكی ئەندرویان گرتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

