ئەمریکا بەشێک لە قەرزە کەڵەکەبووەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەداتەوە
جیهان 12:46 PM - 2026-02-20
رۆیتەرز
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان
وتەبێژی نەتەوە
یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕی 160 ملیۆن دۆلاری لە کۆی زیاتر لە 4 ملیار دۆلار قەرزی رێکخراوەکە وەک پشکی سەرەتایی
داوەتەوە، ئەم هەنگاوەش هاوکاتە لەگەڵ میوانداریکردنی یەکەم کۆبوونەوەی
دەستپێشخەریی (بۆردی ئاشتی) لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.
رۆژی پێنجشەممە لەبەیاننامەیەکدا وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند:
"هەفتەی ڕابردوو بڕی 160 ملیۆن دۆلارمان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە وەک
بەشێک لە پشکی بودجەی ئاسایی نەتەوە یەکگرتووەکان پێگەیشت.
ئەمە لە
کاتێکدایە کە واشنتۆن وەک گەورەترین بەشداربووی بودجەی نەتەوە یەکگرتووەکان
دەناسرێت، بەڵام لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا، ئەمریکا خۆی لە پێدانی بەشە بودجەی
ناچاری و پارەی هێزەکانی ئاشتیپارێز بەدوور گرتووە و هاوکارییە
ئارەزوومەندانەکانیشی بۆ ئاژانسە جیاوازەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە شێوەیەکی
بەرچاو کەمکردووەتەوە.
هاوکات دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە میانی کۆبوونەوەی دەستپێشخەریی (بۆردی ئاشتی) رایگەیاند:
ئێمە لە ڕووی داراییەوە یارمەتییان دەدەین و کاردەکەین بۆ ئەوەی نەتەوە
یەکگرتووەکان بە زیندوویی بمێنێتەوە، پێم
وایە ئەم رێکخراوە توانایەکی گەورەی هەیە، هەرچەندە تا ئێستا وەک پێویست ئەو
توانایانەی بەکارنەهێناوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
بۆردی ئاشتی مانگی رابردوو لەلایەن ترەمپەوە وەک بەشێک لە پلانی کۆتاییهێنان بە
ململانێی غەززە راگەیەندرا، هەرچەندە لە بڕیارنامەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشدا
دەسەڵاتەکانی ئەم بۆردە تەنها بۆ غەززە و تا ساڵی 2027 سنووردار کراوە، بەڵام
ترەمپ دوپاتیکردەوە کە مەودای کارەکانی بۆردەکە فراوانتر دەکات بۆ چارەسەرکردنی
ململانێ جیهانییەکانی دیکەش.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

